21/01/2022
739 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. سێ پێشنیار بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌ره‌باڵغیی هاتووچۆ ده‌خرێته‌ڕوو
پەیام
به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی قه‌ره‌باڵغی و گرفتی هاتوچۆ، هاتوچۆی عێراق سێ پێشنیاز بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیله‌وه پێشكه‌ش ده‌كات كه داوا ده‌كات هه‌رێمی كوردستانیش پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق ڕایگه‌یاند: به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵیی هاتوچۆ و قه‌ره‌باڵغیی سه‌ر شه‌قامه‌كان سێ پێشنیاریان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رز كردووه‌ته‌وه.
تاریق ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌شێك له پێشنیاره‌كان پێویستیی به له‌كارخستن و هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕیارێكی پێشووتر سه‌باره‌ت به مراندنی ئۆتۆمبێلێك له به‌رانبه‌ر هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلێكی نوێ و تۆماركردنی دووه‌میان له‌جێی ئۆتۆمبێلی یه‌كه‌م، هه‌یه.
ده‌شڵێت به‌پێی پێشنیاره‌كه‌یان "دوو بڕیاره‌كه‌ی پێشوو ده‌گۆڕدرێن بۆ بڕیارێك كه هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێت ئۆتۆمبێلێك هاورده بكات له به‌رانبه‌ر مراندنی ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی بارهه‌ڵگر، یان ته‌كسی، یان تایبه‌تی و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، به‌مه‌ش ده‌ست به‌سه‌ر قه‌ره‌باڵغیی هاتوچۆدا ده‌گیرێت".
وتیشی: پێشنیاری دووه‌م په‌یوه‌سته به سكرابكردنی ئۆتۆمبێله كۆنه‌كان و به‌خشینیان به وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی تا پاشماوه‌كانی له پیشه‌سازیی ئاسن و دووبارهبهكارهێنانهوهدا بخاته گه‌ڕ.
به وته‌ی تاریق ئیسماعیل پێشنیاری سێیه‌میان ڕاگرتنی هاورده‌ی ماتۆڕسكیله بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ، جگه له ماتۆڕی حكومی و سه‌ربازی، به‌وپێیه‌ی ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه به‌شی پێداویستیی تاكو 10 ساڵی داهاتوو ده‌كات.
ئه‌مه‌و هاتوچۆی عێراق داوای كردووه ئه‌م پێشنیازانه ئه‌گه‌ر كران به بڕیار هه‌رێمی كوردستانیش ناچار به پابه‌ندبوون پێیانه‌وه بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە