21/01/2022 196 جار خوێنراوەتەوە

كازمی: ئه‌و تاوانه‌ی له‌ دیاله‌ به‌رانبه‌ر رۆڵه‌كانمان ئه‌نجام درا، به‌بێ تۆڵه‌ تێناپه‌ڕێت

پەیام 

مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ دیاله‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌و تاوانه‌ تیرۆریستییه‌ی له‌ دیاله‌ به‌رانبه‌ر رۆڵه‌كانمان له‌ سوپا ئه‌نجام درا، به‌بێ تۆڵه‌ تێناپه‌ڕێت.

له‌ تویتێكدا، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاندووه‌: پێویسته‌ هێزه‌ قاره‌مانه‌كانمان ڕێگر بن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌ و له‌ هه‌موو جێگایه‌ك كێوماڵی تیرۆریستان بكه‌ن.

كازمی، وێڕای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و تاوانه‌ به‌بێ تۆڵه‌ی به‌زه‌بر تێناپه‌ڕێت و هێزه‌كانمان وه‌ڵامی شایسته‌یان ده‌بێت بۆ تیرۆریستان.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش ناوچه‌ی ئومكه‌رامی له‌ شاره‌دێی عوزێم له‌ پارێزگای دیاله‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر خاڵێكی پشكنینی فیرقه‌ی یه‌كی سوپای عێراق و له‌ ئاكامدا 11 چه‌كداری سوپای عێراق و ئه‌فسه‌رێك گیانیان له‌ده‌ست دا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. ژنه‌ رۆژنامه‌نوسێكی ئه‌ڵمانی پاش مانگێك له‌ ده‌ستگیركردنی ئازادكرا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    پلاسخارت: عێراق پێویستی بە دەسەڵاتداری چەكدار نییە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە پاساوی کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەى دادگای فیدڕاڵی، سکاڵا لە وەزیری نەوتی عێراق تۆمارکرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. پارێزگاری سەڵاحەدین لە كارەكەی لادرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ ده‌كات كه‌ دادگای فیدڕاڵی ڕه‌تیكرده‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تا ئێستا پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌ عێراق له‌ چه‌قبه‌ستووییدایه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هۆشیار زێباری ده‌ركرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. به‌هۆی خۆڵبارین ـه‌وه‌ چوار هه‌زار كه‌س ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون

سەرەتا