21/01/2022 644 جار خوێنراوەتەوە

یاریزانێکی بەڕازیل: گفتوگۆکانم لەگەڵ بەرشەلۆنە شکستی نەهێناوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ئۆسکار دۆس سانتۆسی بەڕازیلیو  یاریزانی یانەی شەنگەهای چینی ئاشکرای دەکات، گفتوگۆکانی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە شکستی نەهێناوە.

لە میانەی لێدوانێکی بۆ میدیاکان ئۆسکار سەبارەت بە دەنگۆی چوونی بۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پەردەی لەسەر ڕاستیەکان لادا و وتی: گفتوگۆکان لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی نەهاتوە، دەبێت لەگەڵ ئەو یانەیە باسی چەند شتێک بکەین، ئەوان ئێستا کێشەی تۆمارکردنی ناوی یاریزانانیان هەیە وەک ئەوەی لەگەڵ دانی ئەلڤێس ڕووی دا.

لە درێژەی قسەکانیدا یاریزانە بەڕازیلییەکە ڕایگەیاند، "قسەکانم لەگەڵ بەرشلۆنە شکستی نەهێناوە و تاکە بەربەستیش پێوەری مووچەیە، کە ڕێگەم پێنادات لە تیپەکەدا ناوم تۆمار بکرێت.

ئۆسکاری تەمەن 30 ساڵ لە هاوینی 2012 تا زستانی 2017 لە یانەی چێلسی یاری دەکرد و دوای ئەو وادەیە پەیوەندی بە خولی چینییەوە کرد، ئیستا یاریزانەکە دەیەوێت لە ڕێگەی یانەی بەرشەلۆنەوە جارێکی دیکە بۆ ئەوروپا بگەڕێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کڵۆپ: دڵنیام تەواوی یانەکە پەیوەندی بە جێڕاردەوە دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دیشامپ: هەرگیز ئامۆژگاری مباپێ ناکەم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پیکێ واز لە بەرشەلۆنە ناهێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جێڕارد: دەبێت بەرانبەر مان. سیتی ئەم کارە بکەین

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕمی، بایرن میونخ چارەنووسی لیڤاندۆڤسکی ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    پیکێ: مۆرینیۆ وای لە یاریزانەکانی ڕیاڵ کردبوو وەڵامی سڵاوی ئێمەیان نەدەدایەوە

  • پێش 1 هەفتە

    نهێنێ کۆبوونەوەی بریکارەکەی مانێ لەگەڵ بەرپرسانی بایرن میونخ ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    بزانە سیمیۆنی ڕێڕەوی ڕێزلێنان بۆ ڕیاڵ دەکات؟ وەڵامی ئانچلۆتی بۆ قسەکەی چێبووە؟

سەرەتا