پێش 3 هەفتە 62 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستا عه‌لی باپیر داوا له‌ ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ ده‌كات كارئاسانی بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌بكه‌ن

 

مامۆستا عه‌لی باپیر داوا له‌ هه‌موو ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات كارئاسانی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام بدرێت. 

مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، له‌ شاری سلێمانی به‌ ئه‌ماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی، له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی بالێی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبووه‌وه‌. 


له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر باسی له‌ گرنگیی كاری لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ كرد و وتی: پێویسته‌ هه‌موو ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هاوكار بن ء كارئاسانیانی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بده‌ین كه‌ مایه‌ی گه‌شه‌كردن ء پێشكه‌وتنی زیاتری كۆمه‌ڵ بێتء، بیكه‌ینه‌ وێستگه‌یه‌كی به‌خۆداچوونه‌وه‌ و دانانی پلان ء به‌رنامه‌ی تازه‌ و تۆكمه‌ بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوومان. 


هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر ئومێدیشی خواست كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نیزیكدا لیژنه‌ی بالێی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ هه‌نگاوی كرده‌یی بنێت ء، به‌و شێوه‌ و میكانیزمه‌ی دیاری كراوه‌ ده‌ست به‌ كۆبوونه‌وه‌ گشتییه‌كان له‌ سنووری مه‌ڵبه‌ند و ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ بكه‌ن، دواتریش كۆنفرانسه‌ ناوچه‌ییه‌كان ئه‌نجام بدرێن ء، سه‌ره‌نجام به‌ به‌رنامه‌یه‌كی دروست ء به‌رپرسانه‌وه‌ كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ سه‌ركه‌وتوویی ببه‌سترێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌فدێكی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ردانی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ڵه‌بجه‌.. مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵ پێشوازی له‌ وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی ده‌كات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازیی له‌ پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك ده‌كات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌میری كۆمه‌ڵ پیرۆزبایی له‌ ڕێكخه‌ری گشتیی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌

  • پێش 1 هەفتە

    مەڵبەندی شارەزووری كۆمەڵی ئیسلامی ئاهەنگی تەواوكردنی خولێكی درێژخایەنی سازدا

  • پێش 1 هەفتە

    وەفدێكی نەتەوەیەكگرتووەكان سەردانی كۆمەڵی ئیسلامیی كرد.

سەرەتا