21/01/2022
369 جار خوێنراوەتەوە
له ڕووداوێكی ده‌گمه‌ندا، فیلێك دووانه‌یه‌كی بوو
پەیام
له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی (سامپۆر)ی نیشتمانی له وڵاتی كینیای خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا و له ڕووداوێكدا كه ئه‌گه‌ری ڕوودانی یه‌ك له سه‌ده، فیلێك به سكێك دووانه‌یه‌كی نێر و مێی بوو.
(دۆگلێس هامیڵتۆن) له ڕێكخراوی (فیله‌كان بپارێزن) ڕایگه‌یاند: بوونی دووانه لای ئاژه‌ڵی فیل ڕووداوێكی زۆر ده‌گمه‌نه و یه‌ك له سه‌د تێپه‌ڕ ناكات.
هه‌ر له‌و باره‌وه، (دۆگلێس هامیڵتۆن) ڕایشیگه‌یاند: ئه‌م حاڵه‌تی له‌دایكبوونی دووانه‌یه‌ی فیل به سكێك له باخچه‌ی (سامپۆرۆ) یه‌كه‌م حاڵه‌ته له‌دوای ساڵی 2006ـه‌وه.
ئه‌و وتیشی: حاڵه‌تی ڕابردوو یه‌كێك له به‌چكه‌كان به‌هۆی كه‌میی شیری دایكی و به‌شنه‌كردنی گیانی له‌ده‌ست دا، به‌ڵام هیوادارم دایكی ئه‌م دووانه‌یه بتوانێت خۆراكی هه‌ردوو به‌چكه‌كه‌ی بدات.
(دۆگلێس هامیڵتۆن) له ڕێكخراوی (فیله‌كان بپارێزن) ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی دووانه‌كان به‌زۆریی پشت به جۆری ئه‌و گژ و گیا و ڕووه‌كه‌ی فیلی دایك، هه‌روه‌ها ئه‌زموونی ئه‌و بۆ به‌خێوكردنیان ده‌به‌ستێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە