21/01/2022
342 جار خوێنراوەتەوە
پارێزگاری دیاله هێرشه‌كه‌ی داعشی خسته ئه‌ستۆی سوپا
پەیام
پارێزگاری دیاله ورده‌كاریی ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی پارێزگاكه ده‌گێڕێته‌وه كه تیایدا به‌هۆی په‌لامارێكی چه‌كدارانی داعشه‌وه، 11 سه‌ربازی عێراقی كوژران.
موسه‌نا ته‌میمی پارێزگاری دیاله باس له ورده‌كاریی ڕووداوی هێرشكردنه سه‌ر سوپای عێراق له ناوچه‌ی عوزێمی سه‌ربه پارێزگای دیاله ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، په‌لاماره‌كه بۆسه‌ر فیرقه‌ی یه‌كی سوپا بووه له ناوچه‌ی عوزێم و سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، هۆكاری سه‌ره‌كیی ڕووداوه‌كه‌شی بۆ كه‌مته‌رخه‌میی سه‌ربازه‌كان گێڕایه‌وه له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا، چ باره‌گاكه به‌ته‌واوی پارێزراوه و دووربینی شه‌وانه و كامێرای گه‌رمیش به‌رده‌ست بووه، هه‌روه‌ك تاوه‌رێكی كۆنكرێتی بوونی هه‌یه بۆ چاودێریكردن.
پارێزگاری دیاله ڕوونیكرده‌وه فه‌رمانده‌ی فیرقه‌كه به‌رپرسیارێتیی گه‌وره‌ی له‌ئه‌ستۆیه، به‌وپێیه‌ی چه‌كدارانی داعش كه‌مته‌رخه‌می له پابه‌ندبوون به ئه‌ركه‌كان و خراپیی كه‌شوهه‌وایان قۆستووه‌ته‌وه و پاش ڕووداوه‌كه‌ش گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، وتیشی پێشتر ئێستاش داوایان له پارێزگاكه كردووه ڕێگری بكه‌ن له دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌وه به‌ره‌و دیاله و مه‌ودای 65 كیلۆمه‌تری نێوان دوو پارێزگاكه ته‌رخان بكه‌ن بۆ ڕێگریكردن له‌و پرۆسه‌یه.
ته‌میمی وتیشی عێراق جه‌نگێكی جیهانی به‌ڕێوه‌ده‌بات له‌دژی تیرۆر كه ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێت ته‌واوی تواناكانی وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌بواری ته‌كنیكی و كامێرا و سه‌نگه‌ره‌كان بۆ ئه‌و جه‌نگه ته‌رخان بكرێن له‌پێناو پاراستنی زیاتری سنوره‌كان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە