21/01/2022
418 جار خوێنراوەتەوە
حه‌سه‌كه.. داعش هێرشی كرده سه‌ر به‌ندیخانه‌ی گوێران و ده‌یان به‌ندیی هه‌ڵاتن
پەیام
له شاری حه‌سه‌كه له خۆراوای كوردستان، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر به‌ندیخانه‌یه‌ك كه هه‌زاران به‌ندی ڕێكخراوه‌كه‌ی تێدایه.
ڕۆژی ڕابردوو، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر به‌ندیخانه‌ی (گوێران) له شاری حه‌سه‌كه له خۆراوای كوردستان كه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار به‌ندیی ڕێكخراوه‌كه‌ی تێدایه.
هه‌ر چه‌نده هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڕه‌تی ده‌كاته‌وه هیچ به‌ندییه‌كی ڕێكخراوه‌كه له‌و هێرشه‌دا هه‌ڵاتبن، به‌ڵام ڕوانگه‌ی سوری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێ: له‌و هێرشه‌دا ده‌یان به‌ندی ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵاتوون.
هاوكات ڕوانگه‌ی سوری ڕایگه‌یاند تاكو پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ڕ و پێكدادان له‌ناو زیندانه‌كه‌دا له‌نێوان هێزه‌كانی ناوخۆ و هێزی دژه‌تیرۆر و پاسه‌وانانی زیندانه‌كه له‌لایه‌ك و چه‌كدارانی داعش له‌لایه‌كی دیكه به‌رده‌وامیی هه‌بووه و به‌ندكراوانی داعش دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی ناو زیندانه‌كه توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر به‌شێك له زیندانه‌كه‌دا بگرن و هێزه ئه‌منییه‌كانیش له هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویاندان به‌سه‌ر زیندانه‌كه‌دا.
به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌ی كوژراوانی هێزه‌كانی ئاسایش و پاسه‌وانانی زیندانه‌كه گه‌یشتووه‌ته 18 كه‌س و كوژراوی دیكه‌ش هه‌یه كه تا ئێستا ژماره‌یان به وردی نه‌زانراوه.
هه‌ر له‌وباره‌وه، ئاژانسی هه‌واڵی فڕانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه داعش له ڕێی شانه نووستووه‌كانیه‌وه له گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌ندیخانه‌كه‌وه هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه و ده‌رگای سه‌ره‌كی به‌ندیخانه‌كه ته‌فێنراوه‌ته‌وه و به‌پێی زانیارییه‌كان، هێرشه‌كه له ڕێی سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجام دراوه.
هاوكات فه‌رمانده‌یی پڕۆسه‌كانی خۆراوای نه‌ینه‌وا له عێراق جه‌ختی كرده‌وه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه له‌نێو زیندانه‌كه‌وه هه‌ڵاتوون ناتوانن سنوره‌كانی عێراق ببه‌زێنن و وتی: سنووره‌كان له‌گه‌ڵ سوریا پارێزراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە