21/01/2022
880 جار خوێنراوەتەوە
له‌كه‌شی به‌فر و سه‌رمادا چۆن شۆفێری بكه‌ین؟
پەیام
شۆفێرییكردن له وه‌رزی زستاندا تا ئاستێكی زۆر مه‌ترسیداره ئه‌گه‌ر بێت‌و شۆفێر هه‌موو ڕێوشوێنه پێویسته‌كان نه‌گرێته‌به‌ر، به‌فر‌وباران له‌وه‌رزی زستاندا سه‌رچاوه‌ی زۆر سه‌ره‌كیی ڕوداوه‌كانی هاتووچۆن، تایه‌كان به‌هۆی ته‌ڕبوون و به‌ستنی شه‌قامه‌كانه‌وه ئه‌گه‌ری خزانیان زیاتره، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كۆنترۆڵكردن و ڕاگرتنی هاوسه‌نگی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگاكان كارێكی قورس بێت.
له‌م بارودۆخه‌دا ماوه‌ی بینین له‌لای شۆفێر كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی باران و ته‌م و له‌بارنه‌بوونی كه‌شوهه‌وا، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چاودێرییكردنی ڕێگا له‌وه‌رزی زستاندا كارێكی ئاسان نابێت.
باران و به‌فر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بنه‌هۆی سه‌رقاڵكردنی بیری شۆفێران و شۆفێر به‌ئاسانی له‌كاتی باران و به‌فردا ناتوانێت زانیاری له‌سه‌ر ڕه‌وشی ڕێگه‌وبان به‌ده‌ست بهێنێت، به‌وجۆره‌ی كه له‌كه‌شوهه‌وای ئاسایی‌دا به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات حاڵه‌تی له‌ناكاو ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕوانكراو بێت. بۆیه وا ده‌خوازێت تۆ وه‌ك شۆفێر چه‌ند ڕێوشوێنێكی پێویست بگرێته به‌ر:
یه‌كه‌م: شێوازی دووهێنده و نیو؛ تۆ له‌وه‌رزی زستاندا شۆفێری ده‌كه‌یت، ده‌بێت ئه‌وه بزانیت كه بارودۆخ ئاسایی نیه و زۆر مه‌ترسیداره بۆ شۆفێرییكردن، بۆیه ده‌بێت تۆ شێوازی دوو هێنده و نیو به‌كاربهێنیت، ئایا مه‌به‌ست چییه له‌دوو هێنده و نێو؟ دووهێنده مه‌به‌ست له‌پاراستنی ماوه‌ی سه‌لامه‌تی نێوان دوو ئۆتۆمبێله، له‌كاتی ئاسایی‌دا ماوه‌ی سه‌لامه‌تی بۆ نێوان ئۆتۆمبێل بۆ ئاستێكی دیارییكراوی خێرایی چه‌ند بێت، پێویسته له‌وه‌رزی زستان و له‌كاتی بارینی به‌فر و باران و به‌ستنی ڕێگاوبانه‌كاندا، ئه‌و ماوه‌یه به‌لای كه‌مه‌وه بكرێته دووهێنده، هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له‌نیو ئاستی خێراییه، پێوسته له كه‌شوهه‌وای باران و به‌فر و به‌ستنی ڕێگه‌وباندا، خێرایی ئۆتۆمبێل كه‌مبكرێته‌وه بۆ نیوه‌ی هێنده‌ی ئه‌و خێراییه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دا كه له‌كاتی ئاسایی‌دا ڕێگه پێدراوه.
دووه‌م: به‌ئاگابوون له‌حاڵه‌تی له‌ناكاو؛ له‌وجۆره كه‌شوهه‌وایه‌دا تۆ ده‌بێت چاوه‌ڕێی ڕودانی حاڵه‌تی له‌ناو بكه‌یت، ئه‌و كه‌شوهه‌وایه زۆرجار ده‌بێته هۆی ڕه‌وانه‌وه و سه‌رلێشێوانی ئاژه‌ڵی ماڵی و كێویی، ئه‌و ڕێگایانه‌ی به‌نزیك گونده‌كاندا تێپه‌ڕ ده‌بن، زۆرجار به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه ئه‌گه‌ری هاتنه‌سه‌ر ڕێی ئاژه‌ڵی ماڵی ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی ڕوداوی هاتووچۆ وه له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن شۆفێره‌وه، بۆیه شۆفێر ده‌بێت له‌ئاگایی به‌رده‌وامدا بێت و جگه له‌ئاژه‌ڵی ماڵی ئه‌گه‌ری هاتنه سه‌ر ڕێی ئاژه‌ڵی كێویش ده‌كرێت.
سێیه‌م: شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئیستۆپدا؛ ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت سیسته‌می ئیستۆپی (ABS)ه، ئه‌وا پێویسته له‌سه‌رت له‌كاتی خزانی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا به‌شێوه‌یه‌كی جێگیر پێ له‌سه‌ر پایده‌ری ئیستۆپ دابنێی، چونكه ئه‌و سیسته‌مه خۆی ئۆتۆماتیكی ئۆتۆمبێل خاو ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ریش ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ئه‌و سیسته‌مه‌ی تیا نیه، ئه‌وا باشتره ئاستی به‌خێراییه‌كی زۆر كه‌متر شۆفێریی بكه‌یت و له‌كاتی خزانی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا كه‌متر پێی له‌سه‌ر پایده‌ری ئیستۆپ دابنێی، به‌ڵكو زیاتر هه‌وڵبده‌ی كۆنترۆڵی سوكان بكه‌یت و توشی سه‌رلێشێوان نه‌بیت.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر گونجا شۆفێری مه‌كه؛ ئه‌گه‌ر كارێكی زه‌رور و گرنكت نه‌بێت، باشترین بیرۆكه ئه‌وه‌یه له‌و كه‌شوهه‌وایه‌دا شۆفێریی نه‌كه‌یت، ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌هه‌موو مه‌ترسیه‌كانی ڕێگه‌وبان به‌دور ده‌كات، ئه‌بێ تۆ ئه‌وه بزانی سه‌لامه‌تی خۆت و ده‌وروبه‌ر له هه‌موو كاروباره‌كانی دیكه‌ی ڕۆژانه گرنگتره، بۆیه باشتره له‌وجۆره كه‌شوهه‌وایه‌دا شۆفێری نه‌كه‌یت.
ئا: ڕێپێدراو هاتووچۆ.. هه‌ژار وه‌هاب
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە