20/01/2022
172 جار خوێنراوەتەوە
یەمەن.. ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانیی عەرەبی دژبە حووسییەکان بەردەوامە
پهیام
هاوپەیمانیی عەرەبی بە رابەرایەتی سعوودیە رایگەیاند کە لە شارە جیاوازەکانی یەمەن ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی دژبە میلیشیاکانی حووسی ئەنجامداوە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە، هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە کە بەمەبەستی پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی لە هێرشەکان و لە چوارچێوەی بنەما سەربازییەکان ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامدراوە.
لە راگەیەندراوەکەداهاتووە ''لە شارە جیاوازەکان ئۆپەراسیۆنی سەربازیی گشتگیر بەڕێوەدەبەین بۆ لە چالاک خستنی هێزەکانی حووسی، لەو چوارچێوەیەشدا رێبەرانی تیرۆریست بەرپرسیارن لە کردنە ئامانجی مەدەنییەکان''.
لە یەمەن کە ماوەیەکی زۆرە ناسەقامگیری سیاسیی دەگوزەرێت، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی حکوومەت و حووسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن بەردەوامە.
حووسییەکان لە ساڵی ٢٠١٤وە تا ئێستا دەستیان بەسەر سەنعا-ی پایتەخت و چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتەدا گرتووە.
هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بەڕابەرایەتی سعوودیە لە ئاداری ٢٠١٥وە بۆ پشتیوانیکردن لە حکوومەتی یەمەن، ئۆپەراسیۆنی دژبە حووسییەکان دەست پێ کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە