19/01/2022 200 جار خوێنراوەتەوە

دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان دواخرا

په‌یام

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دانیشتنی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئەو تانانە ئه‌نجامدا کە لەبارەی نادەستوورییەتی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران تۆمار کرابوون.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا تاوتوێی‌ تانه‌كان كران و سكاڵاكاران قسه‌یان له‌سه‌ر نایاسایی بوونی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌ڕله‌مان كردو به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ دادگایان وت كه‌ به‌شی‌ دووه‌می‌ دانیشتنی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ پێنجه‌می‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران نایاساییه‌، پاش وه‌رگرتنی‌ وته‌كانیش دادگا دانیشتنه‌كه‌ی‌ بۆ 25ـی‌ ئه‌م مانگه‌ دواخست.

دوای ھەڵبژاردنەکانی ١٠ی تشرینی یەکەم، یەکەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق لە نۆی ئەم مانگە ئەنجام درا و لە دانیشتنەکەدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و دوو جێگرەکەی ھەڵبژێردران.

پێشتر نووسینگەی دادگای باڵای فیدراڵیی بڵاوی کردبوویەوە کە دادگای باڵای فیدراڵیی رۆژی ١٩ی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ کۆدەبێتەوە و لە میانیدا پێداچوونە بەو دوو تانەیە دەکات کە لەلایەن ھەریەک لە باسم خەزعەل خەشان و مەحمود داود سەلمان لەسەر سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، ھەروەھا لەبارەی نادەستوورییەتی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران تۆمار کراون.

ئەمەیش لە کاتێکدایە رۆژی ١٣ی ئەم مانگە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری دا، کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران بەشێوەیەکی کاتی، رابگرێت.

دوای ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەندامی سەربەخۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەران باسم خەزعەل خەشان بە پاساوی ئەوەی کە دانیشتنەکە و ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی نایاسایی بوون، سکاڵای لە دادگا تۆمار کرد.

پێویستە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بەر لە ھەشتی مانگی شوباتی داھاتوو، ئەو تانانە یەکلایی بکاتەوە کە لەبارەی لەبارەی نادەستوورییەتی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران تۆمار کراون، چونکە بەپێی بەپێی خاڵی/ب لە بڕگەی دووەم لە ماددەی ٧٢ی دەستووری ھەمیشەیی عێراق، پێویستە لە ماوەی ٣٠ رۆژ لە دوای یەکەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەرکۆمار لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە دەنگی پێ بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌شناسیی عێراق: شه‌پۆلێكی نوێی بارانی به‌خوڕ عێراق ده‌گرێته‌وه‌

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ هێڕشێكدا 14 چه‌كداری حه‌شد كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یەدەگی زێڕی عێراق بۆ 174 تۆن بەرز بووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جارێکى دیکە فڕۆكەوانی عێراق داخستنی ئاسمانی وڵاتەكەی دریژکردەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ده‌یه‌وێت سكاڵا تۆمار بكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئاسمانی عێراق تا یەکشەممە بە داخراوی دەمێنێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عامری: لە هێرشەکاندا ٦٠ چەکداری حەشد کوژران و ١٠٠ـى دیکەش برینداربوون

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەربازگەیەکی حەشد بە چڕی لە پارێزگای سەڵاحەددین بۆردومان کرا

سەرەتا