19/01/2022 220 جار خوێنراوەتەوە

دادگای فیدراڵیی عێراق تاوتوێی‌ ئه‌و سكاڵانه‌ ده‌كات لەسه‌ر دانیشتنی په‌ڕله‌مان تۆماركراون

په‌یام

چاوەڕان دەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، پێداچوونە بۆ ئەو تانانە بکات کە لەبارەی نادەستوورییەتی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران تۆمار کراون.

دوای ھەڵبژاردنەکانی ١٠ی تشرینی یەکەم، یەکەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق لە نۆی ئەم مانگە ئەنجام درا و لە دانیشتنەکەدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و دوو جێگرەکەی ھەڵبژێردران.

پێشتر نووسینگەی دادگای باڵای فیدراڵیی بڵاوی کردبوویەوە کە دادگای باڵای فیدراڵیی رۆژی ١٩ی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ کۆدەبێتەوە و لە میانیدا پێداچوونە بەو دوو تانەیە دەکات کە لەلایەن ھەریەک لە باسم خەزعەل خەشان و مەحمود داود سەلمان لەسەر سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، ھەروەھا لەبارەی نادەستوورییەتی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران تۆمار کراون.

ئەمەیش لە کاتێکدایە رۆژی ١٣ی ئەم مانگە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری دا، کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران بەشێوەیەکی کاتی، رابگرێت.

دوای ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەندامی سەربەخۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەران باسم خەزعەل خەشان بە پاساوی ئەوەی کە دانیشتنەکە و ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی نایاسایی بوون، سکاڵای لە دادگا تۆمار کرد.

پێویستە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بەر لە ھەشتی مانگی شوباتی داھاتوو، ئەو تانانە یەکلایی بکاتەوە کە لەبارەی لەبارەی نادەستوورییەتی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران تۆمار کراون، چونکە بەپێی بەپێی خاڵی/ب لە بڕگەی دووەم لە ماددەی ٧٢ی دەستووری ھەمیشەیی عێراق، پێویستە لە ماوەی ٣٠ رۆژ لە دوای یەکەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەرکۆمار لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە دەنگی پێ بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەستەی ڕاگەیاندنی عێراق بۆ بەشداربووانی کۆڕەک: سیمکارتی کۆڕەک لەسەر هەژمارەکانتان لابدەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق پێویستی بە نزیكەی 10 هەزار بینای قوتابخانەی نوێ هەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق خەرجكردنی 500 ملیار دیناری بۆ شایستەی جووتیاران ڕاگەیاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. لە سبەی تا پێنجشەممە هاتوچۆی دەروازە سنوورییەكان دەستپێدەكاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گرووپە چەكدارەكانی عێراق تێوەگلانیان لە هێرشكردنەسەر سعودیە ڕەتكردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نەجەف.. دۆسیەی ئەو كەسەی گۆشتی بەرازی فرۆشتبوو ڕەوانەی دادگا كرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    "رێگە نادەین خاكی عێراق بۆ هەڕەشەکردن لە دراوسێکانمان بەکاربهێنرێت"

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ژمارەیەك دەروازەی سنووری وەك ڕێكاری كارگێڕی و ئەمنی داخست

سەرەتا