18/01/2022 432 جار خوێنراوەتەوە

بریکارەکەی دێمبڵی.. چیتر هەڕەشە لە بەرشەلۆنە قبوڵ ناکەین

پەیام سپۆڕت - مەروان تالب

بریکارەکەی عۆسمان دێمبڵی هێرشبەری بەرشەلۆنە سەبارەت بەو فشارانەی لە یاریزانەکە دەکرێت هاتە دەنگ و ڕایگەیاند هەڕەشە قبوڵ ناکەین.

موسا سیسۆکۆی بریکارەکەی عۆسمان دێمبڵی لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، لەوانەیە ئێمە لە ڕوانگەی بەرشەلۆنەوە داواکاری زۆرمان هەبێت، بەڵام دێمبڵیش مافی خۆیەتی داواکاری هەبێت، مانەوەی عۆسمان لە بەرشەلۆنە تەنیا بۆ پارە نییە، بەڵگەش ئەوەیە یاریزانەکە پێشنیاری باشتری هەبووە، بەڵام مانەوەی لە بەرشەلۆنە هەڵبژاردووە.

‌موسا سەبارەت بەو هەڕەشانەی کە بەرشەلۆنە لە دێمبڵی کردووە گوایە لەناو هاندەرانەوە دای دەنێن و سزای دەدەن وتی: ئەوە تەنیا کارتێکی فشارە و کار لە کەسانی وەک ئێمە ناکات و هەڕەشەش قبوڵ ناکەین، ئەگەر هەڕەش بەردەوام بێت ئەوا من لێرەم بۆ ئەوەی بەرگری لە یاریزانەکەم بکەم.

‌لە کۆتایدا بریکارەکەی دێمبڵی ڕایگەیاند، داواکارییەکانی ئێمە تەنیا دارای نییە، بەرشەلۆنەش هەر کاتێک بیەوێت ئێمە ئامادەین دانیشتن و گفتوگۆیان لەگەڵدا بکەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 27 خولەک پێش ئێستا

    نەشتەرگەری بۆ ئیسماعیل کرا و گنابریش دووچاری پچڕانی ماسولکەیی بووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە نێوان کاریک و برۆنۆ فێرناندێز کراوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 2 هەفتە

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 3 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 3 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

سەرەتا