18/01/2022
183 جار خوێنراوەتەوە
به‌هۆی به‌ستنی ڕێگاكانه‌وه چه‌ندین ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا
په‌یام
به‌هۆی دوو ڕووداوی وه‌رگه‌ڕان و شێلان له‌سه‌ر رێگای سلێمانی - دوكان، پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ستدا، سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانانه‌ش كه له چیای سه‌فین به‌هۆی به‌فربارینه‌وه گیریان خواردبوو رزگار كران..
رووداوه‌كانی شه‌وی رابردوو سنوری قه‌زای دووكان له خوار كۆته‌ڵ روویانداوه كه بریتی بوون له دوو رووداوی وه‌رگه‌ڕان و شێلان، به‌وهۆیه‌شه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا .
له‌لایه‌كیتره‌وه سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش وته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر به په‌یامی راگه‌یاند" سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانانه‌ی له چیای سه‌فین به‌هۆی به‌فر بارینه‌وه گیریان خواردبوو، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیه‌وه رزگاركراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه نێو ماڵ و حاڵی خۆیان..
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە