18/01/2022
711 جار خوێنراوەتەوە
كه‌شناسی عێراق: سلێمانی ساردترین شاری عێراقه
په‌یام
به‌پێی ئاماره‌كانی كه‌شناسی عێراق، سلێمانی نزمترین پله‌ی گه‌رمایی له‌سه‌ر ئاستی عێراق تۆماركردوو، ڕاشیگه‌یاند ئه‌م شه‌پۆله‌ی سه‌رماش تا هه‌فته‌ی ئاینده به‌رده‌وامی ده‌بێت
سادق عه‌تیه، به‌ڕێوبه‌ری كه‌شناسی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه نزمترین پله‌كانی گه‌رما له عێراق تۆماركراوه و سلێمانیش سارترینیان بووه، به ڕاده‌یه‌ك پله‌كانی گه‌رما بۆ 13 پله ژێر سفری سیلیزی دابه‌زیوه.
به‌ڕێوبه‌ری كه‌شناسی عێراق وتیشی له به‌غدای پایته‌خت نزمترین پله‌ی گه‌رما یه‌ك پله ژێر سفر و به‌سره‌ش به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی تۆماركردووه، كه حه‌وت پله‌ی سیلیزی بووه.
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی عێراق قه‌زای پێنجوێن به سارترین ناوچه ده‌ستنیشان كردووه، به‌ڕاده‌یه‌ك پله‌كانی گه‌رما بۆی 17 پله‌ی ژێر سفر دابه‌زیوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە