18/01/2022 455 جار خوێنراوەتەوە

کە پلەکانى گەرما دادەبەزن ئەم خۆراکانە بخۆن

پەیام

بەهۆی نزمی پلەی گەرما و دەستپێکی شەپۆلی سەرما، جەستەی مرۆڤ پێویستی زیاتری بە کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوە هەیە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش و خۆپاراستن لە پەتا و هەڵامەت، هەروەها بۆ نەهێشتنی هەست بە سەرما و  ڕێگری کردن لە قەڵەوی، کە گرنگترینیان ئەمانەن:

1-میوە مزرەمەنیەکان و کێوی و هەنار و سێو؛ دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و ئەی و ماددە دژە ئۆکسانەکانی تر.

2-سەوزە گەڵا تۆخەکان: وەک کەلەرم، قەڕەنابیت، نەعنا.

3-پاقلەمەنیەکان: بە تایبەت شۆربای نیسک، نۆکاو، لۆبیا، ماش.

4-سیر و پیاز: بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستەچی بە کاڵی یا لە ناو چێشت ، هەروەها هەنگوینی سروشتی.

5-زەنجەبیل: گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی قوڕگ و کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و بەهێزکردنی بەرگری لەش ، ئەکرێ ڕۆژانە چای زەنجەبیل یا گیراوەی لێمو و زەنجبیل یا زەنجەبیل و لێمۆ و هەنگوین بخورێتەوە.

6-خواردنەوەی چای گژوگیا وەک چای گوڵەبەیبوون، ڕازیانە، گوڵەمێخەک، زەنجەبیل، چای سەوز لەبری ئەو خواردنەوەی بڕێکی زۆر ماددەی کەڤییان تێدایە وەک چا و قاوەی ڕەش بە تایبەت ئەگەر شەکری تێ بکرێت، شەوان لە بری چا و قاوەکوپێک شیری گەرم یا چای گژوگیا بخۆرەوە.

7-ماسی سەلموون و توونە و هەموو جۆرە ماسیەکانی تر بە بەبرژاوى

8-سینگیمریشک و قەل و پەلەوەر، هەروەها گۆشتی سووری بێ چەوری (کاتی ڕێجیمی کیتۆ و هاۆشێوەکانی نەبێت).

9-دانەوێڵە تەواوەکان وەک ئاردی بۆر و برنجی بۆر و قاوەیی، تۆووی شیا و شۆڤان لە بری ئاردی سپی و برنجی سپی.

10-چەرەسات: گوێز و بادەم و دەنکە کولەکەو گازۆ.

11-خواردنی بڕی پێویست لە ماددە ڕێشاڵیەکان لە ڕێگای خواردنی سەوزە و میوە ڕۆژانە دوو بۆ سێ جار.

12-خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە لە نێوان ژەمەکانلانی کەم زیاتر لە شەش پەرداخ ڕۆژانە.

ئامادەکردنی
د. کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراک

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ لێبوردنی بۆ ئەو ئەندامەی كۆنگرێس دەرکرد، كە بە درۆزن و فێڵباز ناسراوە

  • پێش 1 هەفتە

    پۆڵەندا.. كچێك دوای 27 ساڵ لە دەستبەسەركردنی لە لایەن باوک و دایکیەوە؛ دۆزرایەوە

  • پێش 2 هەفتە

    لەبەر تەندروستیی هاوڵاتییان، شارێكی یابان بەكارهێنانی ئامێرە زیرەكەكان سنووردار دەكات

  • پێش 2 هەفتە

    ترەمپ خۆى بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئامادەکردبوو، بەڵام بە ژنە سەركردەیەكی ڤەنزوێلی درا

  • پێش 2 هەفتە

    بەهۆی بەفربارینەوە 1000 شاخەوان لەسەر چیای ئێڤرێست گیریان خواردووە

  • 19/09/2025

    توێژینەوەیەك: ئەوانەی لە دوای ساڵی 1980وە لەدایكبوون تەمەنیان ناگاتە 100 ساڵ

  • 13/09/2025

    دەریاچەیەك لە سەلڤادۆر بە (كاهووی ئاوی) داپۆشراوە و سەدان سەرباز پاكیدەکەنەوە

  • 21/08/2025

    چیرۆکێکی تاڵ.. لەو کاتەى لە ئێران بەدیل گیراوە کەسوکارەکەى لە هەڵەبجە کیمیاییباران کراون

سەرەتا