17/01/2022
350 جار خوێنراوەتەوە
ناحیه‌ی به‌مۆ.. زیاترله 40 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه و هاوڵاتیان داوای به هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن
پەیام
به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر و به‌هاناوه نه‌چونی هیچ تیمێكی فریاگوزاری بۆ ناحیه و گونده‌كانی سه‌ر به بناری به‌مۆ، دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه داوای به‌هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن.
موختاری گوندی گڵێجاڵی سه‌ر به ناحیه‌ی به‌مۆ، داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات به‌هانای دانیشتوانی ناوچه‌كانی سه‌ر به‌بناری به‌مۆوه بێن، چونكه به‌هۆی بارینی نزیكه‌ی 40 سانتیمتر به‌فر ڕێگای سه‌ره‌كی ناحیه‌كه‌یان داخراوه.
راشیده‌گه‌یه‌نێت له ماوه‌ی ڕابردوودا په‌یوه‌ندیان به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانیشه‌وه كردووه، تا ئه‌وه‌ی تیمی فریاگوزاریان بۆ بنێرن و ڕێگاكه‌یان بۆ پاك بكه‌نه‌وه، به‌ڵام وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن به‌بیانوی په‌یوه‌ندی نه‌بونی ناحیه‌ی به‌مۆ به‌و ئیدارانه‌وه ڕه‌تیان كردۆته‌وه به‌هانایانه‌وه بچن.
13 گوند و مه‌رزی نافه‌رمی پشته‌ش ده‌كه‌ونه سه‌ر ناحیه‌ی به‌مۆ و له ئێستاشدا هاتوچۆ بۆ مه‌رزه‌كه و ئه‌و گوندانه‌ش وه‌ستاوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە