17/01/2022
221 جار خوێنراوەتەوە
ئیمارات به به‌های 100 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی ته‌كنه‌لۆجیای ئیسرائیل‌دا ده‌كات
پەیام
رۆژنامه‌ی زه وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی كرده‌وه، ئیمارات كه رێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژوو كردووه له رێگای سندوقی سه‌روه‌تی نیشتمانییه‌وه به به‌های 100 ملیۆن دۆلار، وه‌به‌رهێنان به كۆمپانیاكانی ته‌كنه‌لۆجیا له ئیسرائیل ده‌كات.
میدیای ئیسرائیل بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه به‌پێی داتاكانی كۆنسه‌ی كاری ئیمارات و ئیسرائیل به‌ر له واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته،قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان له 2020، 250 ملیۆن دۆلار بووه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن ئه‌م ژماره‌یه له‌مساڵدا بگاته دوو ملیار دۆلار.
پێشتر و له میانی رێوڕه‌سمێكدا له كۆشكی سپی، رێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل و ئیمارات له 15ی ئه‌یلوولی 2020 واژوو كرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە