17/01/2022
590 جار خوێنراوەتەوە
قوڵایی ئیمارات له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی حوسییه‌كانه‌وه كرایه ئامانج
پەیام
چه‌كداره حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن بازنه‌ی هێرشه‌كانیان فراوان ده‌كه‌ن و چه‌ند شوێنێكی ئه‌بوزه‌بی له قوڵایی میرنشینی ئیمارات ده‌كه‌نه ئامانج، ده‌شڵێن ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كه ئه‌گه‌ر ئیمارات ده‌ست له هه‌ڵوێسته شه‌ڕه‌نگێزه‌كانی هه‌ڵنه‌گرێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیماراتیش ده‌ڵێن هێرشه‌كان له‌لایه‌ن چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌نجامدراون و جگه له زیانی ماددی هاوكات 3 كه‌س كوژران و 6 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە