17/01/2022 282 جار خوێنراوەتەوە

یۆڤانتۆس سەرجەم گفتوگۆکانی لەگەڵ دیبالا وەستاند

پەیام سپۆرت - مەروان تالب

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی سەرجەم گفتوگۆکانی لەگەڵ پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی وەستاند و ئامادە نییە ئۆفەری دیکەی پێشکەش بکات.

تۆڕی  سکای سپۆرت هەواڵێکی گرنگی لە بارەی دۆخی نێوان یۆڤانتۆس و دیبالا بڵاوکردۆتەوە و ڕایگەیاندووە، یۆڤانتۆس گفتوگۆکانی لەگەڵ دیبالا دواخستووە بۆ مانگی داهاتوو یان مانگی سێ، پاش ئەوەی لەم چەند هەفتەیەدا گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا  تێک چوو.

ئەو تۆڕە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بەرپرسانی یۆڤانتۆس وازیان لە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ دیبالا هێنا و پێشنیاری فەرمییان کشاندەوە و ئۆفەرێکی کەمتریان پێشکەشی یاریزانەکە کردووە، دوای ئەوەی ئەو یاریزانە ئۆفەرە فەڕمییەکەی ڕەت کردۆتەوە.

سکای ئەوەشی ڕونکردۆتەوە، یۆڤانتۆس بەنیازە جارێکی دیکە ئۆفەری پێشووی پێ نەداتەوە، تەنانەت ئەگەر ناچار بێت بە خۆڕایی یاریزانەکە لە دەست بدات.

لە کۆتایدا سەرچاوەکە ڕایگەیاند، لە ئێستادا دیبالا چێژ لە بەرژەوەندیەکانی لەگەڵ تۆتنهام و بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئینتەرمیلان وەردەگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 1 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا