17/01/2022 228 جار خوێنراوەتەوە

فیفا ئەمشەو ناوی باشتریەکانی ساڵ کە ناسراوە بە " زە بێست" ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت – مەروان تالب

ئەمشەو خەڵاتەکانی باشترینەکانی ساڵی 2021 نە ناسراوە بە زە بێست لە لایەن فیفاوە دابەش دەکرێت.

بڕیارە کاتژمێر 9:00ی ئەمشەو لە زویرخی پایتەختی سویسڕا خەڵاتەکانی فیفا کە ناسراوە بە زەبێست پێشکەشی براوەکان بکرێت، خەڵاتەکان پێکهاتوون لە باشترین یاریزان و ڕاهێنەر و گۆڵچی، لەگەڵ خەڵاتی جوانترین گۆڵی ساڵ کە ناسراوە بە "پۆشکاش".
پاڵێوراوەکانی باشترین یاریزانی زەبێتست بریتین لە هەریەکە لە، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵندی و هێرشبەری بایرن میونخ و محەمەد سەڵاحی میسڕی و هێرشبەری یانەی لیڤەرپووڵ.

پێشبڕکێکارانی باشترین ڕاهینەریش خۆی دەبینێتەوە لە هەریەکە لە، پیپ گواردیۆلای ڕاهینەری مانچستەر سیتی پاڵەوانی پریمەرلیگ و ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهینەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و پاڵەوانی یۆرۆ، تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی و پاڵەوانی چامپیۆنسلیگ و جامی سۆپەری ئەوروپا.

زە بێست خەڵاتی باشترین گۆڵچیش پێشکەش دەکات کە بریتین لە، ئیدوارد مێندی سەنیگالی لە چێڵسی، جیانلویجی دوناڕۆما  لە پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، مانوێل نوێری ئەڵمانی لە یانەی بایرن میونخ.

لە کۆتایدا پاڵێوراوانی خەڵاتی پۆشکاش سێ یاریزانە، گۆڵەکەی ئیریک لامیلای یاریزانی تۆتێنهام کە لە تۆڕی گۆڵی ئارسیناڵی تۆمار ی کرد. دواتر پاتریک چیک دێت لە یاریی هەڵبژاردەی چیک و سکۆتلەندا لە یۆرۆدا گۆڵەکەی تۆمار کرد، کۆتا ناویش مەهدی تاڕمی یاریزانی پۆڕتۆ کە بەرانبەر چێڵسی لە چامپیۆنسلیگ گۆڵی تۆمار کرد پاڵێوراوی جوانترین گۆڵی ساڵە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئارتێتا گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی بۆ ڕووبەڕووی نیوکاسڵ ئاشکرا کرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵوێستی پێرێز سەبارەت بە داهاتووی ڤینیسیۆس ئاشکرا دەبێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئینتەرمیلان پەیامێک ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئاربیلوا و بێلینگهام بە تووندی هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکەن

  • پێش 2 هەفتە

    سەرۆکی ناپۆلی دیدگایەکی نوێ بۆ یاساکانی تۆپی پێ دەخاتەڕوو

  • پێش 2 هەفتە

    هاندەرێکی ئارسیناڵ سکاڵا دژی یانەکە تۆمار دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    بایرن میونخ پێکانی یاریزانێکی لاوی ڕاگەیاند

  • پێش 3 هەفتە

    فلیک: تەنیا بیر لە سەرکەوتن دەکەینەوە

سەرەتا