17/01/2022 468 جار خوێنراوەتەوە

دوای ڕۆیشتنی "کۆتینیۆ" بەرشەلۆنە دەرگای ڕۆیشتن بە ڕووی چوار یاریزانی دیکەدا دەکاتەوە

پەیام سپۆرت – مەروان تالب

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پاش ڕۆیشتنی فلیپ کۆتینیۆ و یوسف دێمیر دەیەوێت دەستبەرداری چوار یاریزانی دیکە بێت.

لە ماوەی ڕابردوو فلیپ کۆتینیۆ بە خواستن و تا کۆتایی وەرزەکە پەیوەندی بە یانەی ئەستۆن ڤێلاوە کرد، کۆتایشی بە خواستنەکەی یوسف دێمیر هێنا و گەڕایەوە ڕابید ڤییینای نەمسا.

ڕۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی بڵاوی کردۆتەوە، ماتیۆ ئالێمانی بەڕێوەبەری وەرزشی بەرشەلۆنە کار بۆ ئەوە دەکات پێش ئەوەی مێرکاتۆی زستانە کۆتایی بێت دەستبەرداری سامویل ئومتیتی بەرگریکاری یانەکەی بێت، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی یانەکە گرێبەستەکەی تا هاوینی 2026 درێژ کردۆتەوە، بەڵام لەسەر داوای چاڤی بەرشەلۆنە دەیەوێت بە خواستن بیداتە یانەیەک.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ناوی دووەم  " لوک دی یۆنگ"ی هۆڵندییە، هەرچەندە هێرشبەرەکەی بەم دواییە ئاستێکی بەرزی نیشان داوە، بەڵام یانەکە دەیەوێت کۆتایی بە خواستنەوەی بهێنێت، دێستی ئەمریکیش یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی لە پلانی چاڤی نییە و یانەکەش ئامادەیە هەر یانەیەک ئارەزووی گواستنەوەی بکات دەستبەرداری بن، یانەی چێڵسیش خواستی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی هەیە.

سپۆرت کۆتا ناویشی بڵاوکردۆتەوە، ئەویش دیپای هێرشبەری هۆڵندییە، کە ئاستی وەک پێویست نییە و یانەکەش بیر لەوە دەکاتەوە بە فرۆشتن یان بە خواستن بێت دەستبەردای بێت، لە ماوەی ڕابردووش ڕۆژنامەکان باسییان لە ئاڵوگۆڕکردنی لەگەڵ ئالڤارۆ مۆڕاتای هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس دەکرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دادگا داوایەکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەت کردەوە و لاپۆرتاش هاتە دەنگ

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕافینیا چیرۆکی وێنە کاریگەرەکەی لەگەڵ فلیک ئاشکرا کرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    پێرێز دوای دوورخستنەوەی ئالۆنسۆ بە تووندی ئاگاداری چەند یاریزانێکی کردووەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بڕونۆ فێرناندێز مەرجێکی قورس دەخاتە بەردەم بەرپرسانی مانچستەر یونایتد

  • پێش 2 هەفتە

    فلیک کێشەیەکی سەرەکی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    بریکارەکەی هەموو شتێک لەسەر چوونی ئالڤارێز بۆ بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا بڕیارێکی گرنگی ئاشکرا کرد

  • پێش 2 هەفتە

    خلێفی پەیامێکی ڕوون بۆ دێمبڵی دەنێرێت

سەرەتا