16/01/2022
482 جار خوێنراوەتەوە
وه‌فدێكی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری سه‌ردانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی كرد
پەیام
وه‌فدێكی بالێی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان به سه‌رپه‌رشتی شوان رابه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵ لە شارى هەولێر سه‌ردانی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیان كرد له لایه‌ن به‌ڵێن عه‌بدولڵا سكرتێری حیزبه‌كه‌وه پێشوازیان لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانیان كرد، باسیش له گرنگی ئه‌نجامدانی چاكسازی له هه‌رێم و به‌رپاكردنی خۆشگوزره‌انی و باشتركردنی دۆخی خه‌ڵك كرا.
وه‌فدی كۆمه‌ڵیش جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه حزبه‌كان له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستان به‌رپرسیارن و خه‌ڵكی كوردستانیش چاوه‌ڕوانی زیاتریان لێده‌كات و به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی پێشینه‌ی باشن، چاوه‌ڕوانیش ده‌كه‌ن زیاتر به‌رگری له مافه‌كانیان بكه‌ن.
له كۆتاییشدا كۆمه‌ڵ و زه‌حمه‌تكێشان جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه پێویسته هه‌نگاوی جیدی بۆ چاكسازی بنرێت و دۆخی كوردستان له‌م چه‌قبه‌ستووییه‌دا نه‌مێنێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە