16/01/2022
555 جار خوێنراوەتەوە
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بریاری دا به ده‌ركردنی سێ هه‌زار ئه‌ندامی به تۆمه‌تی تاوانی جۆراو جۆر
پەیام
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان سێ هه‌زار ئه‌ندامی خۆی به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی سه‌رپێچی و تاوانی جۆراوجۆر و په‌یوه‌ندیی ژماره‌یه‌كیان به (داعش)ـه‌وه ده‌رده‌كات.
به‌رپرسێكی باڵای تاڵیبان ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی ئه‌فغانستان به سه‌رۆكایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان نزیكه‌ی 3000 ئه‌ندامی ده‌ركرد كه تۆمه‌تبارن به پێشێلكاری جۆراوجۆر، ئه‌م كاره‌ش به‌شێكه له پڕۆسه‌ی ورردبینی كه له لایه‌ن تاڵیبانه‌وه ده‌ستی پێكردووه له‌و كاته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له ئه‌فغانستان گرتۆته ده‌ست.
له دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی دا حكومڕانییه‌كی میانگیرتر له قۆناغی نێوان ساڵانی 1996 و 2001 په‌یڕه‌و بكات، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان لیژنه‌یه‌كی بۆ سزادانی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌وانه‌ی كه پێشێلكاری یاساییان كردووه و تاوانیان ئه‌نجام داوه پێك هێنا.
له‌تیفوڵا حه‌كیمی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕاگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی دوور ناوبانگی ئه‌ماڕه‌تی ئیسلامی‌یان له‌كه‌دار كردووه له ماوه‌ی ئه‌م پڕۆسه‌ی پشكنینیهدا دوورخراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له داهاتوودا هێزێكی پاكوخاوێنی سوپا و پۆلیس دروست بكه‌ین".
ئه‌و وتیشی: تا ئێستا 2840 ئه‌ندام له كار دوورخراونه‌ته‌وه.
حه‌كیمی وتیشی ئه‌م دوورخراوانه ده‌ستیان هه‌بووه له گه‌نده‌ڵی و مادده هۆشبه‌ره‌كان و ده‌ستوه‌ردانیان له ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵكدا كردووه و ژماره‌یه‌كیشیان په‌یوه‌ندیان به داعشه‌وه هه‌بووه".
حه‌كیمی، وتیشی: ئه‌و پرۆسه‌یه له 14 ویلایه‌ت ده‌ستی پێكردوه و سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی تریش ده‌گرێته‌وه و به‌رده‌وامی ده‌بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە