16/01/2022
254 جار خوێنراوەتەوە
ئێران.. ئه‌نیمه‌یشنێك له‌سه‌ر به ئامانجگرتنی تڕه‌مپ بڵاوده‌كاته‌وه
په‌یام
ئێران ئه‌نیمه‌یشنێك له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، عه‌لی خامنەیی بڵاوده‌كاته‌وه كه تیایدا بۆسه بۆ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ داندراوه كه ئه‌و فه‌رمانی كوشتنی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سەربە سوپای پاسداران، قاسم سوله‌یمانی داوه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته جێی سه‌رنج.
ئه‌نیمه‌یشنه‌كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خامنه‌یی بڵاو كرایه‌وه كه تیایدا ده‌بیندرێت له كاتێكدا تره‌مپ و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌مریكا له ماڵی شاهانه‌ی مار-ا-لاگۆ له فلۆریدا یاریی گۆڵف ده‌كه‌ن، مووشه‌كێك كه له‌لایه‌ن ئێرانییه‌كانه‌وه ئاراسته كراوه ده‌چێته باخچه‌ی ماڵه‌كه، دواتر له‌سه‌ر شاشه په‌یامی "ئه‌وه‌ی فه‌رمانی كوشتنی سوله‌یمانی داوه باجه‌كه‌ی ده‌دات" به زمانی ئینگلیزی ده‌بیندرێت. له هه‌مان په‌یامدا ده‌بیندرێت ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌ی بۆ تره‌مپ و كه‌سانی ده‌ورووبه‌ری ره‌وانه كراوه، تره‌مپ به ئامانج ده‌گرێت. له كۆتایی ئه‌نیمه‌یشنه‌كه‌یشدا به ئینگلیزی و عه‌ره‌بی نووسراوه "به دڵنیایییه‌وه تۆڵه ده‌ستێندرێته‌وه".
له‌مباره‌یه‌وه دوێنێ رۆژنامه‌وانێك له كۆشكی سپی له وته‌بێژی كۆشكی سپی، جێن پساكی پرسی "ئایا یه‌كه هه‌واڵگرییه‌كان هیچ پلانێكیان هه‌یه بۆ پاراستنی تره‌مپ؟"، ناوبراو كه به راشكاوی ئیدانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نیمه‌یشنه‌كه‌ی نه‌كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه زانیاری نادات له‌باره‌ی كاره هه‌واڵگرییه‌كان و وتی: "پێشتریش دووچاری وته‌ی هێرشبه‌رانه‌ی هاوشێوه بووینه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه. زانیاریی زیاترم نییه له‌باره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه".
جێن پساكی باسی له‌وه‌یش كرد كه به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی تره‌مپ گرتبوونیه به‌ری ئه‌مریكا به ته‌واوی له‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی كه‌وتووه و وتی: "ئێستا ئێمه هه‌وڵی دووباره دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر مێزی دانوستان ده‌ده‌ین".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە