15/01/2022
379 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ولێر.. وه‌فدێكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری سه‌ردانی یه‌كگرتوویی ئیسلامی ده‌كات
پەیام
مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد.
به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له به‌رپرسی نوێی مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا ئیدریس صادق به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و به‌یاوه‌ری به‌شێك له كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ند سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد.
له‌لایه‌ن مامۆستا غازی عەلی به‌پرسی مه‌ڵبه‌ند و به ئاماده‌بوونی كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ند پێشوازی له وه‌فدی میوان كرا.
له دانیشتنێكی برایانه‌دا، هه‌ردوولا تاوتوێی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و پڕۆژه‌ی كاری ئیسلامی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی كرا.
هه‌روه‌ها گفتوگۆ كرا بۆ هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە