15/01/2022
316 جار خوێنراوەتەوە
ساڵانه لە عێراق یەک ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار ته‌ن برنج به‌ركارده‌هێنرێت
پەیام
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان له ریزی پێشه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ری برنجە، ساڵانه هەر تاكێكی عێراقی 33 كیلۆ به‌كار ده‌هێنێت، بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانی وڵاتیش یه‌ك ملیۆن و 600 هه‌زار ته‌ن له‌ساڵێكدا به‌كار ده‌هێنرێت.
به‌پێی وته‌ی شاره‌زایانی كشتوكاڵی، عێراقییه‌كان یه‌كه‌م كه‌سن كه پێش هیندیی و ئاسیاییه‌كان برنجیان چاندووه. هه‌ندێك له توێژه‌ران پێیان وایه وشه‌ی برنج ڕه‌هه‌ندی مێژوویی هه‌یه و له بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سۆمه‌رییه‌كان له عێراق.
پارێزگاكانی نه‌جه‌ف، واست، قادسیه، زیقار و میسان زۆرترین به‌رهه‌می چه‌ڵتوكیان لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، له به‌شێك له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش چه‌ڵتووكی باش و به‌ناوبانگ هه‌یه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە