15/01/2022
285 جار خوێنراوەتەوە
عه‌بدولستار مه‌جید: پارتی و یه‌كێتی داهاتی ناوخۆ ناگه‌ڕێننه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ده‌یبه‌ن بۆ خۆیان
پەیام
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ و مامه‌ڵه‌یه‌كی مه‌ترسیداری یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ داهاتی گشتی هه‌رێمی كوردستان، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دواكه‌وتوه.
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئاماژه به‌وه ده‌كات.
له ئه‌نجامی ئه‌و زانیاریی و به‌دواداچونانه‌ی به ئێمه گه‌یشتوه، ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته داهاتی ناوخۆ ناگه‌ڕێننه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ده‌یبه‌ن بۆ خۆیان، له‌وه‌ش خراپتر داهاتی نه‌وته كه هیچ كه‌س نازانێت چۆن و به‌چه‌ند ده‌فرۆشرێت و نه‌وتیش چه‌ند نرخی به‌رزبێته‌وه، كه‌متر له 350 ملیۆن دۆلاری ده‌ده‌نه وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی بۆ خۆیان و كۆمپانیاكانی حزب ده‌ڕوات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات، له ئێستادا پارتی و یه‌كێتی مامەڵه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌گه‌ڵ داهاتی گشتیی ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك هه‌ریه‌كه‌یان داهاتی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی به ده‌ستكه‌وت و غه‌نیمه‌تی حزبه‌كه‌ی ده‌زانێت و ئاماده نیه بیگه‌ڕێنێته‌وه خه‌زێنه‌ی گشتیی.
عه‌بدولستار مه‌جید جه‌خت ده‌كاته‌وه كه، هۆكاری نه‌بونی بودجه و موچه‌ی خه‌ڵكیش هه‌ر ئه‌م مامه‌ڵه مه‌ترسیداره‌یه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە