14/01/2022 394 جار خوێنراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ڕەخنه لە بارزانی و سوننەكان دەگرێت

په‌یام

پەڕلەمانتارێكی سەر بە هاوپەیمانی فەتح كە بەشێكە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان رایگەیاندووە كە رەفتارە نا بەرپرسیارییەكانی هەریەك لە سەدر و بارزانی و حەلبووسیی پڕۆسەی سیاسییان لە عێراق بەرەو نادیاریی بردووە، جەختیشی كردۆتەوە كە بارزانی و حەلبووسی كاریان لەسەر شەقكردنی ناوماڵی شیعە كردووە.

ئەحمەد موسەویی پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی: چوارچێوەی هەماهەنگیی بڕیاریداوە لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە شەرعەتی یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران كە لەڕێگای دەنگدانی زۆرینەوە دەستەیەكی نوێ بۆ ئەنجوومەنەكە هەڵبژێردرا، بڕیار لە بەردەوامیدان یان كشانەوە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق دەدەن.

موسەویی ئەوەشی وتووە: پرۆسەی سیاسیی بەهۆی ڕەفتارە نابەرپرسیارێتییەكانی بەشێك لە سەرۆك پارتەكان، بەتایبەت مەسعوود بارزانی و محەمەد حەلبووسیی و خەمیس خەنجەرەوە بەرەو ئایندەیەكی نادیار دەڕوات، لەبەرئەوەی ئەو كەسانە كاریان لەسەر درووستكردنی درز لەناو ماڵی شیعەدا كردووە.

پەڕلەمانتارەكەی هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەكردووە كە پارتی و لایەنە سونییەكان سەبارەت بە پۆست و دەستەكەوتەكانی هەڵبژاردن پابەندی بەڵێنەكانی پێشوتریان نەبوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی: بە ڕەزامەندی ئەمریكا، ڕۆژانە 40 گەشت لە ئێرانەوە بۆ نەجەف دەستپێدەكاتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیی عێراق: وەرزی زستان بێ زریانی خۆڵبارین دەبێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لایەنەكانی عێراق بە خۆشحاڵی و ترسەوە لە قۆناغی دوای هاوپەیمانان دەڕوانن

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەشتی ڕاستەوخۆی بەغداد و ئەڵمانیا لە مانگی 12ەوە دەستپێدەكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران داوای دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان ئاڕاستەی عێراق دەكات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: لە چەتری هاوپەیمانییەوە دەپەڕێینەوە بۆ پەیوەندیی دووقۆڵی لەگەڵ جیهان

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ دۆزینەوەی 18 كۆچبەری عێراقی لە لیبیا، پشكنینی دی ئێن ئەی دەكرێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو گرووپی دیكە ئامادەی ڕێككەوتنن و بەغداش لە گفتوگۆی بەردەوامدایە

سەرەتا