14/01/2022 320 جار خوێنراوەتەوە

فه‌له‌ستین.. ئیسرائیل بیابانی نەجەف داگیردەكات

په‌یام

خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی فەڵەستین دژ بە پڕۆژەی "رواندنی درەخت" لەلایەن ئیسرائیلەوە بەردەوامە كە پرۆژەكە هەڕەشە بۆسەر زەوی و زاری فەڵەستینییەكان دروستدەكات.

فەڵەستینییە بادیەنشینەكانخۆپیشاندانیان دژی پرۆژەكەی ئیسرائیل بۆ داگیركردنی زەوییەكانیان دەستپێكردووە و لەو چوارچێوەیەدا پۆلیسی ئیسرائیل تەنها لەماوەی یەك هەفتەدا 87 خۆپیشاندەری دەستبەسەر كردوە و دانیشتوانی ناوچەكە كەبیابانی نەجەفە ئەو پررۆژەیە وەك بەشێك لە پیلانەكانی ئیسرائیل بۆ داگیركردنی زەوی و زارەكانیان دەبینن كە لەلایەن سندوقی نیشتیمانی جوولەكەوە ئەنجامدەدرێت جێبەجێ دەكرێت.

هەر بۆیە فەڵەستینییەكان دژ بەو پڕۆژەیە خۆپیشاندانیان دەستپێكردوە و تا ئێستا 87 فەڵەستینی دەستبەسەر كراون، كە لەو ژمارەیە تەنها 24 كەسیان دوای رادەست كردنیان بە دادگا، ئازاد كاراون.

ئیسرائیل، لەگەڵ ئەوەی پێداویستییە سەرەتاییەكانی ژیانی وەك ئاو و كارەبای بۆ گوندە عەرەبییەكانی بیابانی نەجەف دابین نەكردوە، دانیش بەو زەوی و زارانەدا نانێت كە موڵكی فەڵەستینییەكانن.

بیابانی نەجەف 38 گوندی عەرەبیی تێدایە كە نزیكەی 85 هەزار فەڵەستینییان تیادا دەژی و پرۆژەی "درەخت رواندن"بە بەجوولەكەكردنی ناوچەكە وەسف دەكەن و تا ئێستا ئیسرائیل لە كۆی 12 ملیۆن دۆنمی بیابانی نەجەف دەستی بەسەر 11 ملیۆن دۆنمدا گرتوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆردومان و گه‌مارۆ به‌رده‌وامه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی ئاگربه‌ست ده‌درێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    یه‌مه‌ن.. دوای به‌ ئامانجگرتنی؛ كه‌شتییه‌ك نوقمی ده‌ریا بوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆنروا: پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ماوه‌ی 641 ڕۆژه‌ بۆردومان و گه‌مارۆ به‌رده‌وامه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا گرووپه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رعی له‌ لیستی تیرۆر ده‌رهێنا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر هاووڵاتیان مەدەنی غەززە بەردەوامە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای توركیا سێ تۆمه‌تی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌ كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥ پلە لە دەریای سپی ڕووی دا

سەرەتا