14/01/2022 282 جار خوێنراوەتەوە

هیوماین ڕایتس وۆچ: پێشێلكاریی جیددی لە دادگاییكردنی ڕۆژنامەنووس و چالاكانی بادینان كراوە

په‌یام

ڕێكخراوی چاودێریی مافەكانی مرۆڤ (هیوماین ڕایتس وۆچ)، دەڵێت "پێشێلكاری جیددیی دادگاییكردنێكی دادپەروەرانە" لە دۆسیەی ڕۆژنامەنووس و چالاكانی بادیناندا كراوە و، دەسەڵاتدارانی كوردستان "كەسانێك دادگایی دەكەن بەهۆی ڕادەربڕینەوە، لەم ڕێیەشەوە ئاماژەی بێدەنگبوون بۆ ڕۆژنامەنووسان و ڕەخنەگران دەنێردرێن".

لە ڕاپۆرتی تایبەت بە ڕووداوەكانی ساڵی 2021 لە عێراق، هیوماین ڕایتس وۆچ دەڵێت "لە 2021دا حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك دۆسیەی لە دژی ڕۆژنامەنووسان جووڵاندووە بەهۆی نووسینەكانیانەوە".

ڕێكخراوەكە باسی لە دۆسیەی شەش ساڵ زیندانی بۆ پێنج ڕۆژنامەنووس و چالاكەكەی بادینان كردووە و جەخت دەكاتەوە كە پرۆسەی دادگاییكردنەكە "پێشێلكاریی جیددیی دادگاییكردنی دادپەروەرانەی تێدابوو لەگەڵ دەستوەردانی سیاسی لە ئاستی باڵادا".

ڕێكخراوی چاودێریی مافەكانی مرۆڤ لەوبارەیەوە دەڵێت "دادگا هەستا بە ڕەتكردنەوەی بانگەشەی بەرگریكاران لە ئەشكەنجەدانیان و مامەڵەی خراپ و، وتی: بەڵگەی پێویستیان نییە".

بەڵقیس والی، توێژەری یەكەمی قەیران و ناكۆكییەكان لە ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، دەڵێت "جێی نیگەرانییە كە دەبینین دەسەڵاتدارانی كوردستان كەسانێك دادگایی دەكەن بەهۆی ڕادەربڕینێكەوە كە پێویستە پارێزراو بێت". ئاماژە بەوەش دەكات "جگە لە هەر كەموكوڕییەك كە لەناو دادگاییكردنەكەیاندا هەبووە، دەسەڵات لەم ڕێیەوە ئاماژە بۆ ڕۆژنامەنووسان و ڕەخنەگران دەنێرێت كە بێدەنگ بن".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڕەنسا 70 هەزار پۆلیسی بۆ خۆپیشاندانەكانی سبەی خستە ئامادەباشییەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەر داوای ترەمپ، ئۆكراینا هێرشەكانی بۆ سەر پاڵاوگەكانی ڕووسیا ڕاگرتووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماكرۆن خۆپیشاندانەكانی فەرەنسا بۆ داخستنی گەرووی هورمز دەگەڕێنێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: سه‌دان درۆنی ئۆكرانی خرانه‌ خواره‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ داوای كردووه‌ دوو وه‌زیری ئێستا له‌ حكوومه‌تی داهاتووی ئیسرائیلدا نه‌بن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا.. ئاگربه‌ست له‌ خێرسۆن ڕاگه‌یه‌نرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا: ٤١٠ ھەزار کەس بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکانی ئێلەگ زەردەکان کردووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: لیبیا بوەتە ده‌رچه‌یه‌ك بۆ پەڕینەوەی کۆچبەران و دەبێت ڕێگری لێ بکرێت

سەرەتا