14/01/2022
205 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. شهوی ڕابردوو هێرشی مووشەکیی کرایە سەر ناوچەی سەوز و كاردانهوهی لێكهوتهوه
پهیام
سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی ئاشکرای کرد کە لە ئاکامی ئاڕاستەکردنی سێ مووشەکی جۆری کاتیۆشا کە ناوچەکانی دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا کردە ئامانج، دوو کەس برینداربوون.
ئەفسەرێک لە پۆلیسی پارێزگای بەغدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بە سێ مووشەکی جۆری کاتیۆشا هێرش کرایە سەر ناوچەی سەوز".
ئەفسەرەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، راشیگەیاند، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەرپەرچی دوو مووشەکی دایەوە و لە دەوروبەری ناوچەکە کەوتنە خوارەوە، بەڵام مووشەکی سێیەم لە نزیک کۆمەڵگای نیشتەجێبوونی قادسییە کە لە تەنیشت باڵیۆزخانەکەوهیە، کەوتە خوارەوە.
بەگوتەی ئەو ئەفسەرە، کەوتنە خوارەی مووشەکی سێیهمی ئاڕاستەکراو لە نزیک کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون، برینداربوونی دوو هاووڵاتیی لێکەوتووەتەوە.
لای خۆشیهوه باڵیۆزخانهی ئهمریكا لە بەغدا رایگهیاند، ئهو هێرشه مووشهكیانهی دهكرێنه سەر باڵیۆزخانەکەیان تەنیا دەستدرێژیی کردنە سهر نێردە دیپڵۆماتییەکان نییە، بەڵکو دەستدرێژییە بۆسەر سهروهری خودی عێراق.
باڵیۆزخانەکە لەبارەی ئەو هێرشە مووشەکییەی کە ئەمشەو کرایە سەر ناوچەی سەوز کە باڵەخانەکانی حکوومەت و پەرلەمان و نێردە دیلپۆماتییەکان لەخۆدەگرێت، لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگهیهندراوهكهدا هاتووه: "ئێوارهی ئهمڕۆ كهمپهسی باڵیۆزخانهی ئهمریكا له لایهن ئهو گرووپه تیرۆریستیانهی دهیانهوێت ئاسایشی عێراق و سهروهری و پهیوهندییه نێودهوڵهتییهكانی بشێوێنن، رووبهڕووی هێرشێک بوویهوه".
باڵیۆزخانهی ئهمریكا لە بەغدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئهو هێرشه مووشهكیانهی دهكرێنه سەر باڵیۆزخانەکەیان تەنیا دەستدرێژیی کردنە سهر نێردە دیپڵۆماتییەکان نییە، بەڵکو دەستدرێژییە بۆ سەر سهروهری خودی عێراق.
ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی بەغدا کە باڵەخانەکانی حکوومەت و پەرلەمان و نێردە دیپلۆماتییەکان لەنێویاندا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە خۆدەگرێت، لە رووی ئەمنییەوە تەواو پارێزراوە.
لە میانی چەند رۆژی رابردوودا هێرش لە دژی راوێژکارەکانی هاوپەیمانان و کەلوپەلەکانیان روویان لە زیادبوون کردووە بەجۆرێک ئەو سەربازگانەی عێراق کە میوانداریی راوێژکارەکانیان کردووە لەگەڵ ئەو کاروانانەی کە کەلوپەلەکانیان بۆ دەگوازنەوە بەشێوەی رۆژانە دەکرێنە ئامانج.
لە نۆی کانوونی یەکەمی رابردوو، هەریەک لە عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزە شەڕەکەکانی هێزەکانی هاوپەیمانانیان لە عێراق راگەیاند.
لە مانگی تەمووزی ٢٠٢١دا، بەغدا و واشنتۆن رێکەوتن لەسەر کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش تاوەکو کۆتایی ئەو ساڵە جگە لە مانەوەی راوێژکاران و مەشقپێکەرانی ئەمریکی بۆ یارمەتیدانی هێزە عێراقییەکان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە