13/01/2022 225 جار خوێنراوەتەوە

له‌ لافاوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێردا ئاو چووه‌ته‌ چه‌ندان ماڵه‌وه‌و زیانیان به‌ركه‌وتووه‌


سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكی نوێی به‌هێزی باران بارین له‌ شاری هه‌ولێر بووه‌ هۆی دروستبوونی لافاو له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێك و په‌كخستنی ژیانی ئاسایی.

باران بارینی زۆر بووه‌ هۆی دروستبوونی لافاو له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ هه‌ولێری نوێ، به‌حركه‌، گوندی‌ ئیتاڵی، برایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ شۆڕش و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، كه‌ له‌ هه‌ندێك شوێن ئاو چووه‌ ماڵانه‌وه‌ و زیانیشی به‌ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل گه‌یاند، هه‌روه‌ها بووه‌ هۆی دروستبوونی ئاسته‌نگ له‌ هاتوچۆ له‌ شه‌قامه‌كاندا.

له‌به‌ر مه‌ترسییه‌كانی دروستبوونی لافاو، له‌سه‌ر بڕیاری پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ده‌وامی سه‌رجه‌م خوێندنگه‌كانی كرده‌ پشوو، هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه‌كانیش دواخران.

دروستبوونی ئه‌م لافاوه‌ له‌ شاری هه‌ولێر به‌سێهه‌م داده‌نرێت له‌م دوای هاتنی وه‌رزی پایزه‌وه‌، كه‌ به‌ وته‌ی هاووڵاتیان و په‌رله‌مانتاران هۆكاری دروستبوونی لافاوه‌كه‌ به‌شێكی بۆ كه‌مته‌رخه‌می و بێ پلانی پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و شاره‌وانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ پێداگیری ده‌كات بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. چه‌ند قوتابییه‌ك پڕۆژه‌ و داهێنانه‌كانیان له‌ پێشه‌نگایه‌كدا نمایش ده‌كه‌ن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سۆران.. تیمێكی ئیسپانی چه‌ند پارچه‌ شوێنه‌وارێكی مێژووییان دۆزییه‌وه‌

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌گه‌ڵ باسكردنی مه‌ترسییه‌كان؛ دیدار و كۆبوونه‌وه‌ سیاسییه‌كان چڕ بوونه‌ته‌وه‌

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    جێنین بلاسخارت بانگێشتی حزبه‌كانی هه‌رێمی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش كردووه‌

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپێك هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێت هه‌ركه‌س ده‌ستدرێژی بكات باجه‌كه‌ی ده‌دات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی بینینی نه‌خۆش له‌ نۆڕینگه‌ تایبه‌ته‌كان به‌رزبووه‌ته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ڵه‌بجه‌.. بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شێوازه‌كانی گه‌نده‌ڵی پانێڵێک بۆ فه‌رمانبه‌ران سازکرا

سەرەتا