12/01/2022
228 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ پێشوازیی له ڕێكخراوی سپاركی هۆڵه‌ندی كرد
مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان پێشوازیی له ڕێكخراوی سپاركی هۆڵه‌ندی كرد.
مامۆستا علی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان له نوسینگه‌ی خۆی له هه‌ولێری پایه‌خت، پێشوازی كرد له ڕێكخراوێكی هۆڵندی كه كار و پڕۆژه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه، ئاوڕدانه‌وه‌ی زیاتر بوو له چینی گه‌نجان و پێگه‌یاندنیان.
شاندی میوان له سه‌ردانه‌كه‌یاندا تیشكیان خسته‌سه‌ر مێژوو و كار‌و چالاكییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌یان، كه كار له‌سه‌ر گه‌نجان ده‌كه‌ن، له بواره‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار، به‌تایبه‌تی له وڵاتانی پاشماوه‌ی جه‌نگ.
مامۆستا عه‌لی باپیر لای خۆیه‌وه ده‌ستخۆشیی له ڕێكخراوی ناوبراو كرد بۆ كار‌و چالاكیه‌كانیان له خزمه‌تكردنی گه‌نجان‌و جه‌ختیشی كردوه‌وه كه ڕێكخراوه‌كه‌یان كار بكه‌ن له‌سه‌ر وشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجان له شلگیریی‌و، خلیسكان به‌ره‌و ڕه‌وشته نزم‌و دزێوه‌كان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە