12/01/2022 433 جار خوێنراوەتەوە

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ڕیاڵ و بەرشە بۆ کلاسیکۆی ئەمشەو

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

وا بڕیارە ئەمشەو لە کاتژمێر 10:00 بە کاتی کوردستان هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە میانەی یاری پێشکۆتایی جامی سوپەری ئیسپانی کە لە وڵاتی سعودییە بەڕێوە دەچێت ڕووبەڕووی یەک ببنەوە.

میدیاکانی ئیسپانیاش پێکهاتەی پێشبینیکراوی هەردوو یانەکەیان بە ڕەچاوکردنی یاریزانە بەشداربووەکانی نێو مەشقەکان بڵاوکردۆتەوە و ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆڕتیڤۆی کەتەلۆنی وەک یەکێک لە باوەڕپێکراوترین میدیاکانی ئەو وڵاتە بەم شێوەیە پێشبینی پێکهاتەی هەردوو یانەکەی کردووە.

ڕیاڵ مەدرید بە ڕاهێنەرایەتی ئانچلۆتی ڕاهێنەر پشت بە داڕشتەی 4-3-3 دەبەستێت و یاریزانەکان بریتی دەبن لە؛
گۆڵچی – کۆرتوا
بەرگریکاران- مێندی، ئالبا، میلیتاو، کارڤاخاڵ
ناوەند- کاسێمیرۆ، کرووس، مۆدریچ
هێرشبەران- ڤینیسیۆس، بێنزیمە، ئاسێنسیۆ

هەرچی بەرشەلۆنەشە بە ڕاهێنەرایەتی چاڤی هێرناندێز پشت بە هەمانشێوە بە داڕشتەی 4-3-3 یاری دەکات و یاریزانەکان بریتی دەبن لە؛
گۆڵچی- تێر شتیگن
بەرگریکاران- ئاراوخۆ، پیکێ- لینگلێت- ئالبا
ناوەند- بوسکێتس، نیکۆ، گاڤی
هێرشبەران- ئالڤێس، دێمبڵی، تۆرێس

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 3 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا