11/01/2022 653 جار خوێنراوەتەوە

یەکەم یانەی گەورەی ئەوروپا گواستنەوەی دێمبڵی ڕەت دەکاتەوە

پەیامۆ سپۆڕت - مەروان تالب

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی خواستی گرێبەستکردن لەگەڵ عۆسمان دێمبڵی یاریزانی بەرشەلۆنە ڕەت دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی "لیکیپ"ی فەڕەنسی ئەوەی بڵاو کردۆتەوە، ئەو دەنگۆیانەی باس لە خواستی یانەی پاریس سانجێرمان دەکات بۆ کڕینی عۆسمان دێمبڵی لە گواستنەوەی هاوینە دوورن لە ڕاستییەوە.

ڕۆژنامه فەڕەنسییەکە ئەوەش ئاشکرا دەکات، لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس ئەوەی ڕاگەیاندووە، تەنانەت بیر لە کڕینی دێمبڵیش ناکەنەوە و ئەو هەواڵانەی باس لە قسەکردن لەگەڵ کەسە نزیکەکانی دەکەن تەنیا پڕووپاگەندەی ڕۆژنامەکانی ئیسپانییایە.

لە کۆتایدا لیکیپ داهاتووی ئەو یاریزانە بە یانەی چێڵسییەوە دەبەستێتەوە و ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە ڕابردوو تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری ئێستای بلوز لەگەڵ ئەو یاریزانەدا لە بوڕوسیا دۆڕتمۆند کاری کردووە، ئەگەر چێڵسیش سەرکەوتوو نەبێت عۆسمان ناچار دەبێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی ناساندنی مۆرینیۆ و پلانی هاوینەی ئاشکرا دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هەشت برا کە لە مێژووی جامی جیهانیدا تۆڕی گۆڵیان هەژاندووە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورە ڕەت کردووەتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

  • پێش 1 هەفتە

    گابرێل سوپاسی هاندەرانی ئارسیناڵ و هاوتیمەکانی دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پێرێز وادەی ڕاگەیاندنی ڕاهێنەر و یەکەم گرێبەست دیاری دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    حەبیب نورمحمەدۆڤ ئەزموونی حەجکردنی دەگێڕێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    سەرۆکی ئەتلەتیکۆ وەڵامی دەنگۆکانی سەبارەت بە ئالڤارێز دایەوە

سەرەتا