08/01/2022 6252 جار خوێنراوەتەوە

له‌كاتی كڕینی مریشكدا ئاگاداری ئه‌م خاڵانه‌ بن و فه‌رامۆشی مه‌كه‌ن

چەند زانیارییەکی تەندروستیی گرنگ کە پێویستە لەکاتی کڕینی مریشکدا ئاگاداری بین.

ئاماده‌كردن: ئومێد محه‌مه‌د - ل. چاودێری و سەلامەتیی خۆراک / خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە

مریشک بەستوو بێت یان زیندوو یەکێکە لەو خۆراکانەی کە زۆر بە زوویی خراپ دەبێت و چەندین مەترسیی تەندروستی دروست دەکات، بۆیە گرنگە لەکاتی کڕین و بەکارهێنانیدا ئاگاداری ئەم چەند خاڵە بین:

۱-ڕەنگی سروشتیی گۆشتی مریشک پەمەیی کاڵە، ئەگەر هەستت کرد ڕەنگی گۆڕاوە بۆ ڕەساسی یان شین یان زەرد، ئەوە نیشانەی تێکچون و خراپبوونیەتی.

۲-باشتر وایە بۆنی گۆشتەکەی بکرێت، ئەگەر بۆنێکی نائاساییت هەست پێکرد، ئەوە ئاماژەیە بۆئەوەی کە یان بەنەخۆشی سەربڕاوە یان دوای سەربڕین شوێنی هەڵگرتنی خراپ بوە و بەکەڵکی خواردن نایەت.

۳-ئەگەر زیاد لە پێویست پێست و گۆشتەکەی لینج بوو، بەتایبەت دوای شۆردنەوەش، نیشانەی ئەوەیە بەکتریا لەسەری گەشەی کردووە و شیاوی خواردن نیە.

٤-ئەگەر مریشکی زیندووت کڕی، خۆت هەڵیبژێرە و بزانە کامەت بۆ سەرئەبڕن، نەک بڵێیت ئەوەندە مریشکم بۆ سەربڕە تا دێمەوە بۆی.

٥-ئەگەر مریشکی بەستوو بوو، ئاگاداربە کۆبوونەوەی خوێناو لەناو کیسەکەی و سەهۆڵێکی زۆر لەسەری ئاماژەیە بۆ ئەوەی لەجێگەی گەرم ونەشیا و هەڵگیراوە و چەندجارێک تواوەتەوە و دووبارە بەستویەتیەوە و شیاوی بەکارهێنان نیە.

٦-ئەوجۆرە بکڕە کەنزیکترین بەرواری سەربڕینی هەیە، چونکە هەم تەندروستترە و هەم بەهای خۆراکییی بەرزترە.

۷-سەرەڕای بەروار، ئەگەر ئێسقانی زۆر بە ئاسانی شکا و فشەڵ بوو، نیشانەی ئەوەیە یان ناتەندروست و نەخۆش بووە، یان ماوەیەکی زۆرە سەربڕاوە و ماوەتەوە.

٨-لەکاتی بازاڕکردندا باشتر وایە کۆتا بابەت و پێش گەڕانەوە مریشک بکڕیت، بۆئەوەی زۆر نەمێنێتەوە و بەزوویی بەکاربێت یان بخرێتە ساردکەرەوەوه‌.

۹-پێویستە مریشک و هەموو جۆرە گۆشتەکانی تر لەکاتی کڕینیدا لە کیسی جیاوازدا هەڵگیرێت و تێکەڵی هیچ خۆراکێکی تر نەکرێت، بەتایبەت ئەو خۆراکانەی بەکاڵی دەخورێن و ئاگریان بەرناکەوێت.

۱۰-ئەگەر مریشکی سەرنەبڕاوت کڕی بە وردی سەیری خاوێنیی دوکانەکە و کەلوپەل و جلوبەرگ و پاکوخاوێنیی کەسی خاوەن دوکان بکە و لە گونجاوترین شوێن خۆراکی خۆت و خێزانەکەت دەستەبەر بکە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    دوو ملیار كەس لە جیهاندا لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بێبەشن

  • 09/08/2026

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • 07/08/2026

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

سەرەتا