07/01/2022 1177 جار خوێنراوەتەوە

مەڵبەندی كه‌ركوكی كۆمەڵ: پارتی و یەكێتی بە پشكپشكێنە ئەندامانی خۆیان دادەمەزرێنن

په‌یام

مەڵبەندی كەركووكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: پارتی و یەكێتی بە پشكپشكێنە و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی تەسكی حزبایەتی ئەندامانی خۆیان دادەمەزرێنن و، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئیدانەی ئەو جیاكارییە دەكات...

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی مەڵبەندی كەركووكی كۆمەڵی دادگەری:

حزب و لایەنە سیاسیەكان..

هاوڵاتیانی شاری كەركوكی خۆشەویست..

وەك لای هەموان ئاشكرایە چەندین ساڵە هەردوو حزبی دەسەڵات لەجیاتی خزمەتكردنی هاوڵاتیانی شاری كەركوك، خەریكی گەندەڵی و پشكپشكێنە و بەرژەوەندیی تەسكی حزبایەتی و دامەزراندن بە تەزكیەی حزبی بۆ ئەندامان و لایەنگرانی خۆیان و بێبەشكردنی هاووڵاتیانی ترن.

ئێمە لە مەڵبەندی كەركوكی كۆمەڵی دادگەری چەندین جار داوای ئەوەمان كردووە كە پێویستە لەسەر بنەمای لێهاتوویی و خاڵبەندی و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی گشتی و بە دادگەری و تەماشاكردنی كەركوكییەكان وەك یەك دامەزراندن بكرێت.

بەڵام دیسان وەك هەمیشە بە تەزكیەی مەڵبەند و لق كەوتنە دامەزراندنی ئەندام و لایەنگرانی خۆیان، ئەو خەڵكەی تریان لێ بێبەش كرد.

لەم كاتەدا كە لە هەموو كات پێویستترە كە یەكڕیز بین و نێوماڵی خۆمان ڕێك بخەینەوە و خزمەتی كەركوكییەكان بە گشتی بكەین و بەرژەوەندیی گشتی لەبەرچاو بگرین و بەرژەوەندیی حزبی وەلانێین و ئومێدێك بۆ گەنجانی خێرلەخۆنەدیوی كەركوك بگەڕێنینەوە و بەدامەزراندنیان باری خەمیان سوك بكەین، كەچی خەریكی دامەزراندنن بە تەزكیەی كۆمیتە و ناوچە.

ئێمە لە مەڵبەندی كەركوكی كۆمەڵی دادگەری ئیدانەی ئەم جیاكارییە دەكەین و رەتی دەكەینەوە كە بە تەزكیەی حزب دامەزراندن بكرێت، بەڵكو پێویستە پڕۆسەی دامەزراندن شەفاف و گشتگیر و بەخاڵبەندی و لێهاتوویی بێت.

مەڵبەندی كەركوكی كۆمەڵی دادگەری

7-1-2022

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵ و یەكگرتوو ژمارەیەك بڕیاریان بۆ كاری پێكەوەیی دا

  • پێش 1 هەفتە

    پیرۆزبایی ١٧یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی (سپێدە)

  • پێش 1 هەفتە

    وەفدێکی مەکتەب سیاسی و مەڵبەندی کەرکوکی کۆمەڵی دادگەری سەردانی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ڕاگەیەندراوی مەكتەبی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكانی كۆمەڵ، بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچی و یادی هیجرەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    كۆچی دوایی مامۆستا شێخ محەمەد بەرزنجی زانا و كەسایەتی ئیسلامى 12 ساڵى تێپەڕاند

  • پێش 2 هەفتە

    شاندێكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی سه‌ردانی مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵ ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر: شەڕی سەر ئێران دۆخی ناوچەكەی زیاتر ئاڵۆزتر كرد

  • پێش 2 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵ: دۆخی هەرێم تادێت خراپتر دەبێت و پێویستە عەقڵیەتى ئیدارەدانمان بگۆڕین

سەرەتا