04/01/2022
298 جار خوێنراوەتەوە
له دانیمارك؛ سه‌دان كۆچبه‌ر هه‌وڵی خۆكوشتنیان داوه
په‌یام
ئه‌نیستیتۆی دانمارك بۆ توێژینه‌وه‌كانی به‌رگرتن له هه‌وڵی خۆكوشتن له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له كۆی ٧٦ هه‌زار كۆچبه‌ر له دانمارك له ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٩، ٦٠١یان هه‌وڵی خۆكوشتنیان داوه.
له راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ٥٣ له‌و ٦٠١ كه‌سه منداڵانی بێسه‌رپه‌رشتن و ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی، هانی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوه بیر له‌خۆكوشتن بكه‌نه‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی خۆكوشتنیان داوه خه‌ڵكی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن و رێژه‌ی خۆكوشتن له دانمارك زۆر زیاتره له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له دانمارك، لویزا هۆڵك رایگه‌یاند كه ئه‌نجامه‌كانی راپۆرته‌كه تا دوا راده بووه‌ته هۆی بێهیواكردنی ئه‌و و داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد گرنگی زیاتر به‌و مرۆڤه لێقه‌وماوانه بده‌ن كه په‌نایان بردووه‌ته به‌ر دانمارك.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە