02/01/2022
271 جار خوێنراوەتەوە
بەریتانیا.. به‌خشینی نازناو و خەڵاتێك به تۆنی بلێر كاردانه‌وه‌و ناڕەزایی لێكه‌وته‌وه
پەیام
به هۆی دۆسیه‌ی داگیركردنی عێراق ره‌خنه له وه‌رگرتنی خەڵاتی سوارچاكی له لایه‌ن تۆنی بلێر سه‌رۆكوه‌زیرانی له‌پێشتری به‌ریتانیا ده‌گیرێت و میدیاكانی به‌ریتانیاش باس له‌وه ده‌كه‌ن تۆمارێك كه له لایه‌ن 100 هه‌زار كه‌سه‌وه واژۆ كراوه ڕه‌خنه له پێدانی ئه‌و خەڵاته به (بلێر) ده‌گرن.
چاكوانان و به‌شێك له هاووڵاتیان پێیان وایه به هۆی دۆسیه‌ی داگیركردنی عێراقه‌وه كه تۆنی بلێر سه‌رۆكوه‌زیرانی له‌پێشتری به‌ریتانیا به‌شداری سه‌ره‌كی بووه تێیدا، ده‌یان نه‌هامه‌تی به سه‌ر خه‌ڵكی عێراق و به‌شێك له به‌ریتانیه‌كاندا هاتووه و تائێستا به‌رده‌وامه و به‌شێك له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و داگیركاریه‌ش ده‌چنه چوارچێوه‌ی تاوانی جه‌نگه‌وه.
وێڕای ره‌خنه‌كان بەڵام تۆنی بلێر خەڵاته‌كه‌ی پێ ده‌به‌خشرێت و له‌مباره‌وه خۆشحاڵی خۆی راگه‌یاند.
به‌خشینی ئه‌و نازناوه به تۆنی بلێر كاردانه‌وه‌یشی لێ كه‌وته‌وه، به‌تایبه‌تی له به‌رانبه‌ر ئه‌و جه‌نگ و پێكدادانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی له‌پێشتری به‌ریتانیا له ئه‌فغانستان و عێراق ڕۆڵی تێیاندا هه‌بووه.
رۆس گریر، په‌رله‌مانتاری پارتی سه‌وزی به‌ریتانیا له‌مباره‌وه رایگه‌یاند: "تۆنی بلێر شایه‌نی دادگاییكردنه له لاهای، نه‌وه‌ك خه‌ڵاتی سوارچاكی پێ بدرێت".
تۆنی بلێر، كه له ساڵی 1997 تاوه‌كو 2007 سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا بوو، له به‌ریتانیا كه‌سێك خه‌ڵاتی سوارچاكی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی شاهانه‌وه پێ ده‌درێت كه خزمه‌تی راسته‌وخۆی شاژن، كه‌نیسه، وڵات یان سوپای وڵاته‌كه‌ی كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە