02/01/2022
310 جار خوێنراوەتەوە
كۆمهڵی دادگهری: داواكارین حكومهت بهجدی بهدهم بهڵێنهكانی خۆیهوه بێت كه به خهڵكی سهیدسادقی داوه
پهیام
له ساڵیادی خۆیشاندانهكهی ساڵی 2014ی سهیدسادقدا،
مهڵبهندی شارهزووری كۆمهڵی دادگهری بهیاننامهیهكی بڵاو كردهوه و رایگهیاند،
داواكارین حكومهت بهجدی بهدهم بهڵێنهكانی خۆیهوه بێت كه به خهڵكی سهیدسادقی
داوه. كۆمهڵی دادگهری له بهیاننامهكهدا جهختی كردووهتهوه،" ئێمە لە مەڵبەندی شارەزووری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، پشتگیریی هەموو
داوا ڕەواکانی هاووڵاتیانمان بووین و لە ئاییندەشدا هەمیشە پشتیوانی داخوازییەکانتان
دەبین.
دهقی بهیاننامهكهی مهڵبهندی شارهزووری
كۆمهڵی دادگهری
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەیاننامەی مەڵبەندی شارەزووری کۆمەڵی دادگەریی
کوردستان بەبۆنەی هەشت ساڵەی خۆپیشاندانەکانی جەماوەری شاری سەیدسادق و شەهیدکردنی
(بڕیار حەسەن)
هەشت ساڵ بەر لە ئەمڕۆ و لە 2\1\2014، ئەوکاتەی
بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و حزبە حوکمڕانەکانی کوردستان لە گۆشە و کەنارەکانی جیهاندا
سەرقاڵی کەیف و سەفا بوون، خەڵکی قوربانیدەر و ستەمدیدەی قەزای سەیدسادق بەهۆی فەرامۆشکردنی
شارەکەیان و دابیننەکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزارییەوە، بە هەموو چین و توێژەکانەوە خۆپیشاندانی
هێمنانەیان ساز کرد و پەیامی خۆیان بە لافیتە و پۆستەر و بەیاننامە ئامادەکردبوو،
کەچی کاربەدەستانی کوردستان لە جیاتی بەدەمەوەهاتنی داخوازییەکانیان هێزی ئەمنیی جۆراوجۆریان
هێنایە سەریان و بە تەقە و فیشەک وەڵامیان دانەو، لەو نێوەندەدا گەنجێکی دەرچووی
دانەمەزراوی شارەکەمان بەناوی (بڕیار حەسەن) شەهید کرا، لەکاتێکدا ئەو گەنجە دڵسۆزە
لافیتەیەکی بەرزکردبووە و لێی نووسرابوو (کوازانکۆ وپەیمانگاکەمان؟!).
خۆپیشاندان تەشەنەی سەند و ماوەی سێ ڕۆژی تەواوی
خایاند و زیاد لە 150 کەسیش لەو نێوەندەدا بریندار بوون.
دواجار سەرۆکی ئەوکاتی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەی
پێشوازییان لەشاندێکی قەزای سەیدسادق کرد، کە داواکارییەکانی قەزای سەیدسادقیان پێگەیاندن،
داخوازییەکان سەرجەم سێکتەرەکانی ژیانی گرتبووەوە، سەرۆکی حکومەتیش بەڵێنی زۆری دا
و لەسەرووی داخوازاییەکانەوە بەڵێنی 55 ملیار دیناریشی دا، بەڵام هیچی جێبەجێ نەکرد
و تا ئێستاش داواکارییەکان وەک خۆیان ماونەتەوە و لەسەرووی هەموویشانەوە کەیسی شەهید
بڕیار لەدادگا دیزەبەدەرخۆنە کرا و تەقەکەرەکانیش ڕادەستی دادگا نەکراون
جارێکی تریش بەهۆی کەمیی پڕۆژەی خزمەتگوزارییەوە
خەڵکی شارەکەمان خۆپیشاندانیان کردەوە، ئەوجارەش دیسانەوە تەقەیان لە ڕۆڵەکانی شارەکە
کردەوە و دوو گەنجی دیکەیان بەناوەکانی (هەرێم عەلی)و(ئاکار جەبار) شەهیدکرد.
هاووڵاتیانی خۆشەویست
ئێمە لە مەڵبەندی شارەزووری کۆمەڵی دادگەریی
کوردستان، پشتگیریی هەموو داوا ڕەواکانی هاووڵاتیانمان بووین و لە ئاییندەشدا هەمیشە
پشتیوانی داخوازییەکانتان دەبین. داوکارین حکومەت بەجدیی بەدەم بەڵێنەکانی خۆیەوە
بێت و چی دیکە گەنجانی ئەم شارە و شارەکانی دیکەی کوردستان شەهید و بریندار نەکات.
ئەگەر بەڵێنەکانی ئەوکاتیان جێبەجێ بکردبا خۆپیشاندان
نەدەکرایەوە و دوو گەنجی دیکەی شارەکەمان شەهید نەدەکران.
دووپاتی دەکەینەوە لە بری کوشتن و زیندانیکردن، ماف و داخوازییەکانی
جەماوەر دابین بکەن و خزمەتی ئەو خەڵکە بکەن کە لەسەرشانی ئەوان بوونە حوکمڕانی
کوردستان.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
مەڵبەندی شارەزوور
2022 ـ 1 ـ 2 ـ زایینی
29 ـ جمادی الاولی ـ 1443 هـجری
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە