01/01/2022 413 جار خوێنراوەتەوە

ئەستێرەیەکی لیڤەرپووڵ هەڕەشەی بردنەوە لە چێڵسی دەکات

پەیام سپۆڕت - مەروان تاڵب

سادیۆ مانێی هێرشبەری یانەی لیڤەرپووڵ باسی لە قورسی یارییەکەیان بەرانبەر چێڵسی کرد و ڕاشیگەیاند دەتوانن شکست بەو یانەیە بهێنن.

 بڕیارە شەوی یەکشەممە یانەی لیڤەرپووڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی ببێتە میوانی یانەی چێڵسی لە هەفتەی 21ی خولی نایابی ئینگلیزی.

لە لێدوانێکیشیدا بۆ پێگەی فەڕمی یانەکەی مانێ سەبارەت بەو یارییە وتی: دەزانین کە یارییەکە بۆمان زۆر قورس دەبێت، بەڵام دەتوانین یارییە سەختەکان بەو شێوەی لە ڕابردوودا بردومانەوە و ئەمجارەش بەو شێوەیە براوە بین.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هێرشبەرەکەی ڕێدز ڕاشیگەیاند، هەرچەندە یارییەکە ئاسان نابێت بەڵام توانای ئەوەیان هەیە شکست بە بلوز بهێنن و باشترین هەوڵی خۆشیان بۆ سێ خاڵی ئەو یارییە دەدەن و دواتریش ئەنجامەکەی دەبینن.

مانێ بەردەوام بوو لە قسەکانی و ئەوەشی ئاشکرا کرد، بیرەوەریەکی باشی هەیە کە وەرزی ڕابردوو لە یاریگای ستامفۆرد بریدیچ توانیان بە دووگۆڵی خاوێن لە چێڵسی ببەنەوە و بۆیە هەمیشە چێژ لە یارییە گەورەکان دەبینێت.

سادیۆ کۆتای بە قسەکانی هێنا و وتی: هەتا من تەندروستیم باش بێت هەموو توانایەکی خۆم بۆ یانەکە سەرف دەکەم، هەمیشە سوپاسگوزار و دڵخۆشم کە چێژ لە یارییە گەورەکان دەبینم، بەرانبەر چێڵسی هەوڵ دەدەم بە دڵخۆشییەوە بگەڕێنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە نێوان کاریک و برۆنۆ فێرناندێز کراوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

سەرەتا