28/12/2021
307 جار خوێنراوەتەوە
روسیا: ناتۆ ئاماده‌كاریی بۆ پێكدادانی به‌رفراوان له‌گه‌ڵماندا ده‌كات
په‌یام
جێگری وه‌زیری به‌رگریی رووسیا، ئه‌لێكسانده‌ر فۆمین ئاشكرای كرد، ناتۆ ئامانجیه‌تی "خۆی بۆ پێكدادانی چه‌كداریی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ رووسیادا ئاماده بكات".
ئه‌لێكسانده‌ر فۆمین باسی له‌وه كرد كه ناتۆ له ماوه‌كانی دواییدا هه‌نگاوی له‌پێناو راوه‌ستاندنی رووسیادا هاویشتووه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه رووسیا له‌دوای جه‌نگی سارد چه‌ندین جار هەوڵی داوه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ناتۆدا درووست بكات.
باسی له‌وه‌ش كرد كه رووسیا سنووره‌كانی خۆرئاوای وڵاته‌كه‌ی له چه‌ك داماڵیوه و هه‌میشه ئاماده بووه "بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی بنیاته‌نه‌ر" له‌گه‌ڵ وڵاتانی خۆرئاوادا بنێت.
جێگری وه‌زیری به‌رگریی رووسیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناتۆ خۆی بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ رووسیادا ئاماده ده‌كات و رایگه‌یاند: "له پێكهاته‌ی سه‌ربازیی ناتۆدا، جارێكی دیكه ئامانجی له‌پێناو ئاماده‌كاریی بۆ پێكدادانی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ رووسیادا به چڕیی ئاماده ده‌كرێت".
ئه‌لێكسانده‌ر فۆمین سه‌باره‌ت به ستراتیژی سه‌ربازیی ماوه‌ی ساڵانی رابردووی ناتۆ ئاشكرای كرد كه له به‌ڵگه‌كانیاندا رووسیا وه‌ك مه‌ترسی سه‌ره‌كی بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانییه‌كه ناوبراوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە