26/12/2021 492 جار خوێنراوەتەوە

هۆکاری درێژنەکردنەوەی گرێبەستی دێمبڵی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاشکرا دەبێت

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی دێمبڵی بەربەستی بۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دروست کردووە.

بۆندی یاریزانەکە هاوینی 2022 لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و ماوەی نزیکەی دوو مانگە سەرۆکایەتی نوێی یانەی بەرشەلۆنە پلانیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی دێمبڵی هێرشبەری یانەکەی داناوە و لەم ماوەی چەند هەفتەی ڕابردووش چەند کۆبوونەوەیەک سەبارەت بەم بابەتە لە نێوان ماتیو ئالیمانی سکرتێری هونەری بەرشەلۆنە و بریکارەکەی دێمبڵی ڕووی داوە، بەڵام یاریزانە فەڕەنسییەکە تا ئێستا وەڵامی کۆتایی بەرپرسانی بلاوگرانای نەداوەتەوە.

ڕۆژنامەی موندۆی کەتەلۆنیش نهێنی دواخستنەوەی وەڵامی کۆتایی دێمبڵی بۆ یانەکەی ئاشکرای کردووە و بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامە نزیکەکە لە یانەی بەرشەلۆنە، ماوەی چەند هەفتەیەکە دێمبڵی گرێبەستێکی بە مووچەی 15 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە لە یانەی یانەی نیوکاسڵەوە بە دەستگەیشتووە، ئەمە جگە لەوەی یانەی ئینگلیزییەکە ئامادەیە 15 ملیۆنیش وەک پاداشتی واژووکردنی گرێبەستەکە بە یاریزانەکە بدات.

ڕۆژنامەیەکە ئەوەشی خسۆتە ڕوو، ئەو پارەیەیی یانەی نیوکاسڵ بۆ دێمبڵی تەرخان کردووە زۆر دوورە لەوەی یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بە دێمبڵی بدات و ئەمەش وایکردووە یاریزانەکە وەڵامی کۆتایی بەرشەلۆنە نەداتەوە، بەڵام لە هەمانکاتیشدا دێمبڵی نایەوێت لە وەڵامدانەوەی یانەی نیوکاسڵیش پەلە بکات و ترسی لەوە هەیە لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەی نیوکاسڵ لە خولی نایابی ئینگلیزی بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی ئەو وڵاتەدا داببەزێت.

یانەی نیوکاسڵ بە ئەنجامدانی 18 یاری لە پرێمەرلیگ تەنیا 10 خاڵی کۆکردۆتەوە و لە پلەی 19م و پێشکۆتاییدایە و دەکەوێتە ناوچەی دابەزینەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    فلیک: تەنیا بیر لە سەرکەوتن دەکەینەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ماڵدینی هۆکاری پاشەکشەی تۆپی پێی ئیتاڵی ڕوون دەکاتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئارتێتا خاڵی سەرەکی بۆ ڕکابەریکردن لەسەر نازناوەکان ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    دزیکۆ لەسەر ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ئیتاڵیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بۆسنە قسەی خۆی کرد

  • پێش 2 هەفتە

    مباپێ هەڕەشەیەکی تووند لە هەڵبژاردە ڕکابەرەکانیان دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی یاریزان پلانەکەی دەگۆڕێت

  • پێش 2 هەفتە

    فیفا بە فەرمی یاسا نوێیەکانی بۆ مۆندیالی 2026 ڕاگەیاند

  • پێش 2 هەفتە

    ڕۆدری دەرگای چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید واڵا کرد

سەرەتا