24/12/2021 757 جار خوێنراوەتەوە

شەش ڕێنمایی گرنگ بۆ شۆفیری کردن لەکاتی باران باریندا

ساڵانە زیاتر لە ٩٥٠.٠٠٠ ڕووداوی هاتووچۆ بەهۆی تەڕبوونی شەقامەکانەوە لە ئەمریکادا ڕوودەدەن لەم ژمارە ڕووداوەش نزیکەی ٤٧٠٠ کەس گیان لەدەست دەدەن و ٣٨٤.٠٠٠ کەسیش بریندار دەبن.

شۆفێری کردن لە کاتی باران باریندا وەک لە کاتەکانی تر ئەستەم ترەو پێویستی بە شارەزایی و هونەری زیاترە بۆ دەربازبوون لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ بۆیە ئێمە لێرەدا شەش ڕێنمایی دەخەینە بەردیدی بەڕێزتان بۆئەوەی جێبەجێی بکەن و بەو هیوایەی بە دووربن لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ.

١. بیرت بێت زۆرجار زۆرێک لە شۆفێرەکان بە بێ ئاگای شۆفێری دەکەن، وە کاتێک باران دەبارێت ناتوانن واز لە بیرکردنەوەکانیان بهێنن یان بیرکردنەوەکانیان بۆ ڕێک ناخرێت بۆیە کاتێک بارودۆخ گوونجاو نەبوو شۆفێرەکان پێویستە زۆر بەئاگابن بۆئەوەی ئامادەباش بن بۆئەو شتانەی کە ڕوودەدەن لە چواردەوریان.

٢. پێویستە لایتەکانی ئوتومبیلەکەت دابگیرسێنیت لەکاتی کەمبوونەوەی ئاستی بینین بەهۆی باران بارینەوە. هەروەها پێویستە فڵچەی جامەکانت کار بکەن و ئەگەر کێشەیەک هەبوو لە لاستیکەکەی یان ئامێرەکەدا بەزووترین کات بگۆڕدرێت.

٣. ئاگاداری خلیسکاندن بە. ئەمە ڕاستییەکە کە لەکاتی باران باریندا لێخشاندنی تایەکان لەگەڵ ئاودا زیاتر دەبێت وەک لە جادەکە، ئەمەش ئەبێتە هۆی خلیسکاندنی سوارڕەوەکە بەبێ ئەوەی بتوانی کۆنترۆڵی بکەیت، لە کەشی باران باریندا خلیسکان ئەگەری زۆرە ڕووبدات، بۆ ئەم حاڵەتە لە تەنها ٢٧ میللی لیتر باران و ڕۆشتن بە خێرایی ٦٠کلم لە کاتژمێرێکدا ڕوو دەدات، ئەگەر ئەم حاڵەتە ڕوویدا تەنها لەسەرخۆبە و ستێرنی (سوکان) ئوتومبیلەکە بە تووندی بگرە و هێواش هێواش پێ بنێ بە پایدەری ستۆپدا تا دووبارە کۆنترۆڵی ئوتومبیلەکەت دەکەیتەوە.

٤. دیاریکردنی خێرایی (تحدید سرعة Cruise control) لەکاتی باران بارین و بەفردا بیکوژێنەرەوە چونکە دیاریکردنی خێرایی لەم کاتانەدا وا دەکات کە کۆنترۆڵی ئوتومبیلەکەت لە دەست بدەیت، لەوانەیە تۆ وابیربکەیتەوە کە هاوکاریت دەکات و لەخێراییەکی دیاریکراودا دەتهێڵێتەوە، بەڵام ئەگەر ئوتومبیلەکەت بخلیسکێت و دیاریکردنی خێراییت کار پێکردبێت لەم کاتەدا ئوتومبیلەکەت خێراتر دەبێت و ڕەنگە زیانەکان زۆر زیاتر بکات.

٥. خێراییەکەت کەم بکەرەوە، هێماکانی دیاریکردنی خێرایی بۆ بارودۆخی جیاجیا دانراون، کاتێک ئاستی بینین باشە و شەقامەکە قەرەباڵغ نییە مانای ئەوە نییە خێرا بڕۆیت چوونکە لەکاتی باران باریندا پێویستت بە ماوەیەکی زیاتر ئەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئوتومبیلەکەت، بیرت بێت تا هێواشتر شۆفێری بکەیت سەلامەتتردەبیت و لەکاتی ڕووداوێکی نەخوازراودا زیانەکان کەمتر دەبن.

٦. پێویستە بەردەوام ئاگاداری ئوتومبیلەکەت بیت کە هیچ کێشەیەکی مەرجەکانی توندوتۆڵی تیادا نەبێت، تا ئوتومبیلەکەت بێ کێشەتر بێت ژیانت پارێزراوتر دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    تویژینەوەیەك: ململانێ جیهانییەكان پاڵنەری سەرەكیی بە موسوڵمانبوونی بەریتانییەكان بووە

  • پێش 2 هەفتە

    سوود و زیانەكانی سیستمی سۆلەر

  • پێش 3 هەفتە

    هەتا كەشوهەوا ساردتر بێت، خواست لەسەر گۆشتی قەل و قاز زیاتر دەبێت

  • پێش 4 هەفتە

    یابانییەکان كەمتر دەخەون و سەرۆكەکەشیان شەوانە دوو بۆ چوار كاتژمێر دەخەوێت

  • 13/11/2025

    مامۆستایەک لە کەلار دەنگی وتاری هەینی بە زمانی ئاماژە دەگەیەنێتە دڵی نابیستان

  • 08/11/2025

    هاوشێوەى ئوستوڕالیا دانیماركیش تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە منداڵانی خوار 15 ساڵ قەدەغەدەكات

  • 31/10/2025

    بەهۆی دەستدرێژی بۆ سەر كچان، شای بەریتانیا براكەی خۆى لە ژیانی شاهانە دوورخستەوە

  • 18/10/2025

    تڕەمپ لێبوردنی بۆ ئەو ئەندامەی كۆنگرێس دەرکرد، كە بە درۆزن و فێڵباز ناسراوە

سەرەتا