17/12/2021
771 جار خوێنراوەتەوە
به‌هۆی باران بارین و لافاوی شه‌وی ڕابردوو له هه‌ولێر هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
په‌یام
شه‌وی ڕابردوو له هه‌ولێر بارانبارین ده‌ستی پێكرده‌وه و وه‌ك هه‌میشه‌ش لافاو له چه‌ند گه‌ڕه‌كێك درووست بوو و جگه زیانه مادییه‌كان، هه‌شت كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكاتی ڕووداوه‌كه پارێزگاری ھەولێر ئومێد خۆشناو پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیاییدا راگەیاند، بەداخەوە لەنزیک کاتژمێر چواری بەیانیەوە لافاو لە چەند شوێنێکی سنووری پارێزگای ھەولێر زۆرە و ئەو شوێنانەی کاریگەریی لافاو ھەیە، ڕێگای ھاتوچۆی تیمەکانیش ئاسان نییە.
پارێزگاری ھەولێر ئومێد خۆشناو راشیگەیاندووە کە، جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانیش ھەیە و، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ھەموو تیمەکان لە کارن بەڵام پێویستە خەڵکیش ھاوکاربێت.
ئومێد خۆشناو ڕایگه‌یاند بەهۆی لافاوەكه‌وە هەشت کەس گیانیان لە دەستداوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یام چوار کەس لە گەڕەکی داره‌توو گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش لە ناحیەی قوشتەپە گیانیان لەدەستداوە، هاوكات یه‌كێكی دیكه‌ش به هه‌وره‌بروسكه گیانی له‌ده‌ستداوه و زیانێکی ماددی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه و چەندین ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر ئاو بردوویەتی.
بەشێک لە ھاونیشتمانیانی شاری ھەولێر بەھۆی کەوتنەوەی لافاو لە گەڕەکەکانیان داوای بەھاناوەچوون لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە