13/12/2021
555 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. مه‌كته‌بی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كۆڕێكی سازكرد
پەیام
مه‌كته‌بی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كۆڕێكی سازكرد بۆ ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كۆمه‌ڵ له سنوری سلێمانی، له میانه‌ی كۆڕه‌كه‌دا له‌لایه‌ن دكتۆر محه‌مه‌د بامۆكی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵ وته‌یه‌ك پێشكه‌ش كرا و تیایدا جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر رۆڵی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و خه‌بات و قوربانیدان و به‌رده‌وامییان له‌سه‌ر خزمه‌تی ئاین و گه‌ل و نیشتیمان.
هاوكات شه‌ریف وه‌رزێر به‌رپرسی مه‌كته‌بی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان له وته‌یه‌كدا سازكردنی ئه‌و جۆره چالاكیانه‌ی له پێناو بره‌ودان به راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان و خزمه‌تكردن به تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان و درێژه‌دان له كاروان و رێبازی شه‌هیدان به پێویست و گرنگ زانی.
هه‌روه‌ها هیوای خواست خزمه‌تی زیاتر به پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شههیدانو كه‌مئه‌ندامان بكرێ.
هه‌ر له‌و میانه‌یه‌دا سادق گه‌رمیانی له‌باره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان چه‌ند رێنمایی و روونكردنه‌وه‌یه‌كی دا به ئاماده‌بووان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە