11/12/2021 399 جار خوێنراوەتەوە

‌سلێمانی.. ئه‌نجوومه‌نی به‌رێوه‌بردن و رێكخستن كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا

پەیام

كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن و رێكخستن، به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی به‌رپرسی مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌نده‌كان له‌ شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنی بریاره‌كانی كۆبونه‌وه‌ی پێشوو كرا.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی دانانی پلانی چوار ساڵه‌ بۆ ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ، بریاردرا لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت له‌ برایانی كارگێرانی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن و رێكخستن و نوێنه‌ری مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌نده‌كان، كه‌ پلانێك بۆ چوار ساڵی داهاتوو ئاماده‌بكه‌ن و په‌سه‌ندی بكه‌ن. دواتر سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پلانه‌ ده‌توانن پلانی تایبه‌ت به‌ خۆیانیان هه‌بێ بۆ ئیشو كاره‌كانیان.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ گرنگیدان به‌ كاری رێكخراوه‌یی له‌ ناو ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ درا و له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ پێویست زانرا گرنگی به‌ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بدرێت و حزب پشتیوانیان بكات.

له‌ كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك بریار و راسپارده‌ ده‌ركران تا كۆبونه‌وه‌ی داهاتوو كاریان له‌سه‌ر بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری لە کۆنفرانسی جیهانیی (یەکڕیزیی ئوممەتی هاوسەنگ) دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵ هۆشداری لە فەوتانی دەستكەوتە مێژووییەكانی هەرێم دەدات

  • پێش 3 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی هۆشداریی لە بەرەوخراپترچوونی داهاتووی هەرێم دەدات

  • پێش 3 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر: خۆمان فاكتەری سەرەكی بووین بۆ بێهێزكردنی هەرێم

  • پێش 3 هەفتە

    ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

  • پێش 4 هەفتە

    كۆمەڵی دادگەری: بەغدا و هەرێم باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەكەن

  • 09/10/2026

    بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان، خولێكی پێگەیاندن بۆ كادیرانی كۆمەڵ كرایەوە

  • 05/10/2026

    سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ پێشوازی لە سەر کونسوڵی ئێران دەکات

سەرەتا