06/12/2021
549 جار خوێنراوەتەوە
له به‌ریتانیا ناوی محه‌مه‌د بۆ پێنجه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك به‌ربڵاوترین ناو بووه
پەیام
له به‌ریتانیا، ناوی محه‌مه‌د وه‌كو زۆرترین ناوی به‌كارهێنراو بۆ منداڵانی تازه له‌دایبكووی كوڕ ده‌ست نیشانكراوه.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی ناوه‌ندێكی تایبه‌تمه‌ندی به‌ریتانیا بڵاویكردونه‌ته‌وه، ناوی محه‌مه‌د به شێوازه جیاوازه‌كانی نووسینیه‌وه بۆ ساڵی پێنجه‌م له‌سه‌ر یه‌ك له‌سه‌رووی لیستی ناوه‌كاندایه.
هاوكات ناوه‌كانی نوح و ئۆلیڤه‌ر پارێزگاری‌یان له شوێنی خۆیان له پله دووه‌م و سێیه‌می لیسته‌كه‌دا كردووه و ناوه‌كانی عومه‌ر و عه‌بدول توانیان بچنه نێو لیستی 100 به‌ناوبانگترین ناوی منداڵان و پله‌كانی 79 و 90یان گرتووه.
به‌پێی ئاماره‌كه، له لیستی ناوی منداڵانی تازه له‌دایكبووی كچدا، ناوه‌كانی فاتیمه و نور توانیان بێنه ناو لیستی 100 به‌ناوبانگترین ناوی منداڵان له وڵاته‌كه‌دا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە