02/12/2021 206 جار خوێنراوەتەوە

بلینكن: گه‌ر روسیا له‌ پرسی ئۆكرانیا رێكاری سه‌ربازی بگرێته‌به‌ر؛ باجێكی قورس ده‌دات



په‌یام

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن داوای لە مۆسکۆ کرد کە کۆتایی بە پلانە سەربازییەکانی بهێنێت و رایگەیاند، لە ئەگەری گرتنەبەری رێگای پێکدادان لە پرسی ئۆکراینادا ئەوا وا لە رووسیا دەکەن کە باجێکی قورس بدات.
ئانتۆنی بڵینکن لە دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ کە لە ریگا پایتەختی لاتیڤیا بەڕێوەچوو، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ئەنجامداو رایگه‌یاند: "بە روونی ئەوەمان راگەیاند کە ئەگەر رووسیا لە پرسی ئۆکراینادا رێگای پێکدادان بگرێتەبەر، ئەوە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵامی دەدەینەوە کە زنجیرە سزایەکی ئابووری کاریگەر کە پێشتر خۆمان لێ بەدوورگرتبوو، دەگرینەبەر".
وتیشی: "بانگەواز لە رووسیا دەکەین کە بۆ ئەوەی ھێزەکانی بگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی و کاتی ئاشتی، ئه‌و کۆکردنەوە سەربازییه‌ پێچەوانە بکاته‌وه‌، چەکە قورسەکان و ھێزەکانی لە ھێڵی بەریەککەوتن لە رۆژھەڵاتی ئۆکراینا بکشێنێتەوە، لە ھەوڵەکانی ناسەقامگیریی ئۆکراینا خۆی بە دوور بگرێت و واز لە پلانەکانی چالاکی سەربازیی بھێنێت".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ناتۆ بۆ ئاسایشمان خاوەنی گرنگییەکی ھەستیارە. لەسەر بەھا ھاوبەشەکان بنیات نراوە. ھێزێکی بەھێزە بۆ ئەورووپا و ئەمریکای باكوور".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. چاودێرانی سیاسی هۆشداری له‌ په‌رتبوونی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زێلێنسكی، داوا له‌و كۆمپانیایانه‌ ده‌كات كه‌ رووسیایان جێهێشتووه‌ روو له‌ ئۆكرانیا بكه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    راوێژكارێكی رووسی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بەهۆى جەنگى وڵاتەکەیەوە ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بایدن: به‌ هێزی سه‌ربازی رووبه‌ڕووی هه‌ر هێرشێكی چین بۆ سه‌ر تایوان دەبینەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بایدن: پشتیوانى لە خواستى یابان بۆ بوون به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گاردیان: زیاترله‌ 50 شاره‌زا و دروستکەرى بۆمبی به‌رمیلی له‌ سوریاوه‌ چونه‌ته‌ رووسیا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكییه‌ ره‌شپێسته‌كان نیگه‌رانن له‌ زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌ ره‌گه‌زپه‌ره‌ستییه‌كان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆکراینا تێکشکاندنی نۆ هێرشی رووسیای لە دۆنێتسک و لوگانسک راگەیاند

سەرەتا