02/12/2021 276 جار خوێنراوەتەوە

فراكسیۆنی كۆمەڵ: پەیام دەنگێکی بڵندو دلێر بووە دژی گەندەڵی و ستەمکاری و سەرکوتکردن

په‌یام

 

فراکسیۆنی کۆمەڵ، لە پەرلەمانی کوردستان، پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نن، ئەگەرچی پەیام زمانحاڵی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانە، لە هەمان کاتدا میدیایەکی سەنگین و سەنگەرێکی مەحکەمی داکۆکیکردن بووە لە ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان و دەنگێکی بڵند و دلێریش بووە دژی گەندەڵیی و ستەمکاریی و سەرکوتکردن .


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

خۆشەویستان و ئازیزان
ڕاگەیەندکاران و ڕۆژنامەنووسانی کەناڵی ئاسمانیی پەیام

بەناوی فراکسیۆنەکەمان لە پەرلەمانی کوردستان، چواردەیەمین ساڵەی دامەزراندنی کەناڵە جوانەکەی پەیام لە خۆمان و ئێوە و هەموو خەڵکی مسوڵمان و عەدالەتخوازی کوردستان پیرۆز دەکەین .

ئەگەرچی پەیام زمانحاڵی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانە، لە هەمان کاتدا میدیایەکی سەنگین و سەنگەرێکی مەحکەمی داکۆکیکردن بووە لە ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان و دەنگێکی بڵند و دلێریش بووە دژی گەندەڵیی و ستەمکاریی و سەرکوتکردن .

دەخوازین ساڵی نوێی کارکردنتان، پڕ بێت لە داهێنان و پێشکەوتن و بە وەرزی نوێی بەرنامە و پڕۆگرامی باشتر و پێویستتر وەڵامی داخوازیی و ئەرکەکانی ئەم قۆناغە بدەنەوە .

پیرۆزباییتان لێدەکەین و مۆفەق و سەرکەوتوو و سەرفرازبن و دەستی ماندوبونتان دەگوشین .

فراکسیۆنی کۆمەڵ
لە پەرلەمانی کوردستان
هەولێر 
١ ـی ١٢ ـی ٢٠٢١

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسی: شەپۆلی بارانبارین و بروسکە چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە سەرکردایەتی بافڵ تاڵەبانی کۆدەبێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێدران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕەوتی هەڵوێست دوو پەرلەمانتاری لە ریزەکانی دوورخستەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌مێكی دیكه‌ زه‌نگی دانیشتنی په‌رله‌مان لێ ده‌درێت و دیار نیه‌ ڕێژه‌ی یاسایی ته‌واو ده‌بێت یان نا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پارتی و به‌شێك له‌ پێكهاته‌كان به‌شداری دانیشتنی سبه‌ینێی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێکی یەکێتی وازی لە حزبەکەی هێنا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی كەركووك داوا لە هاووڵاتیان دەكات كرێی موەلیدە نەدەن

سەرەتا